چەند ڕاستییەكی باسنەكراو دەربارەی مەولوود
دەربارەی ئاهەنگی مەولوود، چەند ڕاستییەك لێرەدا دەخەینەڕوو، لەوانەیە زۆر كەس نەیزانن:
1- 12ی ڕەبیع الأول لە ڕووی مێژووییەوە و بە پێی وردبوونەوەی زانایان و مێژوونووسان، جێگیر نەبووە كە ڕۆژی لە دایكبوونی رسول الله بێتﷺ، بەڵكو ئەوە بۆچوونێكە لەناو كۆمەڵە بۆچوونێكی مێژووساندا وڕای پەسەندیش نییە، لەبەر حیكمەتێكی ئیلاهی ئەسڵەن بەرواری میلادی رسول اللهﷺ دیار نییە.
زانایان و مێژوونووسان لە كتێبەكانیاندا سەبارەت بەڕۆژی میلادی رسول اللهﷺ جیاوازی زۆریان تێدایە لە نێوان: 2، 8، 9، 10، 12، 17، 22ی ربیع الأول دا، بەڵكو هەندێكیان دەڵێن ئەسڵەن لە مانگی ربیع الأول لە دایك نەبووە و لە مانگی رمضان لەدایكبووە، ئەم بۆچوونانەش زانای ناودارو گەورە خاوەندارێتی دەكەن وەكو: محمد بن اسحق و الواقدي و ابن عبدالبر وابن حزم وزانای تر.
2- لەسەر ڕای پەسەندی زانایان ڕۆژی 12ی ربیع الأول
ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەرە ﷺ نەك ڕۆژی لە دایكبوونی! زۆرێك لە زانایان و مێژوونووسانی وەكو ابن إسحاق، وابن جرير الطبري، وابن كثير وزۆری تر لەگەڵ ئەوەن ئەو ڕۆژە ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەرە.
سەبارەت بەڕۆژی 12ی ربیع الأول كەمترین كۆدەنگی زانایان و مێژوونووسانی لەسەرە كە بەرواری لە دایكبوونەكە بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی كاتی خۆی فاتمییە ڕافیزەكان، یان ڕاستتر بڵێن عوبەیدییە باتنییەكان ئەو بیدعەیان داهێنا، كاتێك ویستیان بیكەن بە بۆنە و جەژنێك ساڵانە یاد بكرێتەوە دەبوو بەروارێك هەڵبژێرن، ئەهلی بیدەعیش لە هەموو لایەكی دونیا لەبەر ئەوەی بەو جەژنە ڕازی بوون ئیتر لەسەر ئەو بەروارە بڕیار درا.
3 - یادكردنەوەی ئەم بۆنەیە لەسەردەمی رسول اللهﷺ خۆیدا بوونی نەبووە، لەسەردەمی خولەفای ڕاشیدین و لەسەردەمی تابیعین و سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتە بوونی نەبووە، لە چەندین سەدەی دوای ئەوانیش هەر بوونی نەبووە!
بەڵكو وەكو المقریزي لە كتێبی (المواعظ والاعتبار بذكر الخطط والآثار) ومێژوونووسانی دوای ئەویش دەڵێن: یەكەم كەس لە دوای 600 ساڵ لە وەفاتی رسول اللهﷺ لەسەر ئاستی دەوڵەت ئەم بۆنەیەی داهێنا وەكو یادكردنەوە و دەربڕینی خۆشی وشادی و وەكو جەژن مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەناو خەلیفەیەكی دەوڵەتی فاطمی بوو ئەویش (المعز لدین الله الفاطمي) بووە، كە بەزاهیر بە شیعە وبەڕافیزە دەناسرا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو كەسێكی باطني و ئیسماعیلی بووە و خۆی ودەوڵەتەكەشی نەیارێكی سەرسەختی ئیسلام بوون.
جا بیری لێ بكەنەوە یادێك هاوەڵان و سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتە نەیان كردبێت، بەڵكو سەرەتا ودەستپێكی ئەو بیدعەیە دەسەڵاتدارێكی گومڕا و ئەهلی بیدەع و خراپەكار دایهێنابێت، ئەبێت چ خێروچاكەیەكی لێ چاوەڕوان بكرێت؟
4 - ڕاستییەكی تر ئەوەیە پێشەوایانی چوار مەزهەبەكە ( أبو حنیفة - مالك - الشافعي- أحمد) كە بەدرێژایی مێژوو ئیعتیباری زۆریان لەلای موسوڵمانان هەبووە وهەیە بە ئێستاشەوە و تەقلید دەكرێن ولە هەموو سەردەمێكدا بە ملیۆنان لە موسوڵمانان لە بابەتەكانی فقه دا خۆیان بە شوێنكەوتووی ئەوان دەزانن، هەرگیز باسی ئەو مەسەلەیان نەكردووە و بەیەك وشەیش باسی مەشروعییەتی ئاهەنگ گێڕانیان بە بۆنەی لە دایكبوونی رسول اللهﷺ نەكردووە.
5 - ئەم فاتمییانە كە بەدرۆ خۆیان دابووە پاڵ ئالوبەیت ولەڕاستیدا خۆیان عوبەیدی بوون ولە دژی خیلافەتی عەبباسی وەستابوونەوە وخەڵكی زۆر ڕقیان لێیان بوو، جا هاتن جەهل و هۆگربوونی خەڵكییان بە بیدعەوە قۆستەوە و ئەم بۆنەیان بۆ ڕاگرتنی دڵیان و ڕابواردنیان درووست كرد، هاوكات بۆ ئەوەش كە بیر لە شۆرش لە دژیان نەكەنەوە.
6 - عوبەیدییەكان بۆ خۆ نزیككردنەوە لە خەڵكی، چەندین بۆنەی تریان درووست كردبوو ساڵانە ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرا وخەڵكیان پێوەی سەرقاڵ دەكرد و دیاردەكانی خۆشی و شادی و دابەش كردنی خواردن و شیرینی زۆر و تیكەڵبوونی پیاوان وژنان و ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقاژەنین و زۆر شتی ناشەرعی تر وای كردبوو عەوامەكان زۆر بەو ئاهەنگ و بۆنانە خۆشحاڵ دەبوون.
7 - ابن كثیر لە ڕووداوەكانی ساڵی (630)كۆچی لە باسی سوڵتان مظفر كوكبري دەڵێت ئاهەنگێكی زۆر گەورەی بەیادی مەولودەوە لە مانگی ربیع الأول دەگێڕا دە هەزار مریشك و پێنج هەزار سەر ئاژەڵی برژاو وسی هەزار قاپ شیرینی بەو بۆنەیەوە بۆ خەڵكی پێشكەش دەكرد.
ئینجا دەڵێت ئاهەنگ و سەماع واتە گۆرانی وئاوازی بۆ سۆفییەكان ساز دەكرد و بەخۆیشی لەگەڵیاندا سەمای دەكرد وبەو بۆنەوە پارەو خەڵاتی زۆری بە سۆفییەكان دەبەخشی.
8 - فاتمییەكان نزیكەی دوو سەدە پێش سوڵتان مظفر ی سۆفی ئەو یادەیان زیندوو كردووەتەوە و داهێنەری یەكەمی ئەو یادە بوون، ئەوەش كە هەندێك دەڵێن ئەو یەكەم كەس بووە ئەو یادەی داهێناوە وا نییە، بەڵام تێكەڵبوونەكە لەوەدا درووست بووە كە موزەفەری سۆفی یەكەم كەس بووە كە ئاهەنگێكی زۆر گەورە بەو بۆنەیە لەناوچەی موسڵ وئەو دەڤەرانە ئەنجام بدات كە ئەو كاتە لە دونیادا دەنگی داوەتەوە و ساڵانە سەدان هەزار سەر ئاژەڵ و مانگاو و مریشكی سووركراوە و شیرینی زۆر و پارەی زۆری بەو بۆنەوە دابەش كردووە، كەس پێش ئەو دیاردە سەرنجڕاكێش وخەڵاتانەی بەو یادەوە دانەبەش نەكردووە ولەو ڕووەوە وتراوە یەكەم كەس بووە، ئەگینا فاتمییەكان كە شیعە یان باطني و اسماعیلی بونە ئەوان داهێنەری یەكەمن وەكو سەرچاوەكان باسی دەكەن.
9- فاتمییەكان تەنها مەولودی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم یان دانەهێنا، بەڵكو شەش بۆنەی هاوشێوەی تریان لەگەڵ ئەو بۆنەیە داهێنا:
مەولودی پێغەمبەر ﷺ
مەولودی علي بن أبي طالب
مەولوودی فاطمة الله لێی ڕازی بێت.
مەولوودی الحسن بن علي الله لێی ڕازی بێت.
مەولوودی الحسين بن علي رضي الله عنهما.
مەولوودی الخليفة الحاضر. واتە مەولودی ئەو خەلیفەی لەو كاتەدا حوكمی فاتمییەكانی دەكرد.
هەموویشی بۆ خۆ نزیككردنەوە بووە لە عەوامی خەڵكی وبەهۆی بارودۆخی سیاسی لاری خۆیانەوە بووە كە ویستوویانە بەو شێوە ڕاستی بكەنەوە، ئەگینا فاتمییەكان دوژمنی دینی ئیسلام و موسوڵمانان بوون، یەكێك لە كارە مەزنەكانی سوڵتان صلاح الدین الأیوبي ش ئەوە بوو ئەو دەوڵەتەی ڕووخاند و كۆتایی پێهێنان.
10 - لە كتێبی (الخطط التوفيقية الجديدة لمصر القاهرة) ی مێژوونووس علي مبارك هاتووە تاكو كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەمی میلادی، لە كاتی ئاهەنگەكانی زیندوو كردنەوەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر ﷺ ولە دایكبوونی حسین الله لێی ڕازی بێت، چالاكییەك هەبوو لە میسر پێی دەوترا (الدوسة) واتە: شێلان، بریتی بوو لەوەی شێخی تەریقەتی السعدیة سواری ئەسپەكەی دەبوو، دەروێشەكانیشی بە ڕیز پاڵ دەكەوتن و ئەویش بە ئەسپەكەی بەسەریاندا دەڕۆیی و دەیانی شێلا! ئەم چالاكییە دڕندانە بۆ سەردەمانێك جۆرێك بوو لە دەربڕینی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەرﷺ .
11 - لە كتێبی (عجائب الآثار) كە بە (تاریخ الجبرتي) دەناسرێت لە ڕووداوەكانی ربيع الأول 1213 هـ ( آب 1798 م) هاتووە، لەو كاتەی ناپلیۆن میسری داگیركرد بۆ ماوەیەك بە هۆكاری سیاسی و ئابووری ئاهەنگەكانی یادكردنەوەی لەدایكبوونی رسول اللهﷺ لە میسر ڕاگیرا، ئەمەش وای كرد ناپلیۆن كە سەركردەی شاڵاوەكو بوو بۆ سەر میسر، بنێرێت بەدوای شەیخی البكري كە سۆفیەكی گەورەو ناوادری ئەو سەردەمە بووە ولێی بپرسێت بۆچی ئەو ئاهەنگەتان ڕاگرتووە؟
ئەویش وتی بەهۆی تێكچوونی بارودۆخ و خراپ بوونی بازاڕەكانەوە. بەڵام ناپلیۆن وتی دەبێت ئەو یادكردنەوە دەست پێ بكەنەوە! ئئینجا 300 ڕیالی فەرەنسی پێدا كە پارەیەكی زۆری ئەو سەردەمە بووە و ئەویش ئاهەنگی گێڕا و سەرچاوە عەرەبی و فەرەنسییەكانیش باس لەوە دەكەن سەربازە فەرەنسییەكان ئامادەی ئەو ئاهەنگانە دەبوون و خودی ناپلیۆن یش لە 21 اب 1798 دەعوەت لەشەوی كۆتایی ئاهەنگەكاندا دەعوەت كراوە و ئامادە بووە،
12 - ئەو مونكەر وتاوان و خراپەكاری و ئیسرافەی لە ئاهەنگەكانی یادكردنەوەی مەولووددا كراوە و لە كتێبەكانی مێژوودا باس كراون زۆر شۆكهێنەرن، لە كاتێكدا دەبوو ئەم بیدعەی مەولوودە بۆنەیەك بوایە بۆ یادكردنەوەی خاوەن بۆنەكە كە رسول الله یە صلی الله علیه وسلم، كەچی ئەگەر ئەوەش كرابێت ئەڵبەتە بەبیدعەیەكی زۆرەوە، لە هەمان كاتدا و لە پەراوێزی ئەوەدا خراپەكاری و زێدەڕەوی و ڕابواردن و بەدڕەوەشتی زۆری تێدا كراوە، ئەوەش وای كردووە لە هەموو سەدەو سەردەمەكاندا عەوامی خەڵك بە ئەوپەڕی تامەزرۆیی چاوەڕوانی ئەو یادە بكەن، لە دیارترین ئەو زێدەڕەوی و تاوانانە:
- ئامادە كردنی خواردن و گۆشت و شیرینی زۆر لە لایان فاتمییە ڕافیزەكان و سوڵتان موزەفەری سۆفی و عوسمانییەكان كە ئەوانیش شەیدای زیندوو كردنەوەی هەموو بیدعەیەك بوون و تاكو سەردەمی دوای ئەوانیش و بگرە تاكو ئێستاش لە گەڵ هەندێك جیاوازی میكانیزمەكاندا.
- تێكەڵ بوونی ژنان و پیاوان و گەنجی لوسكە (مردان) كە ئەوە دیاردەیەكی ناشەرعی و ناشیرینی بەرچاوی ئەو مەولوودانە بووە ونەفس و نزم و خراپەكارەكان بە ئاواتییەوە بوون و سەیركردنی پیاوان بۆ ژنان كە ابن الحاج لە كتێبی (المدخل) باسی هەندێكی لەو مونكەراتانە كردووە .
- سەما كردن وخۆبادان و كۆڕی سەماعی سۆفییەكان كە مەبەست پێی گۆرانییە و بەكارهێنانی ئامێری مۆسیقا و بەكرێگرتنی گۆرانیبێژان و هەندێ جار سوڵتان موزەفەر خۆیشی لە سەماكردنی سۆفییەكاندا بەشداری دەكرد، بەشێك لەم باسانە الفاكهاني لە كتێبی (المورد في عمل المولد) باسی كردووە.
- تەنانەت ابن الحاج باسی ئەوە دەكات ئەو گۆرانیبێژانەی دەهێنران بۆ گۆرانی وتن لەو یادەدا دەنگی خۆیان وەكو ئافرەت ناسك دەكردەوە و جوڵەی ناشیرینیان دەكرد و فیتنەیان لەناو خەڵكیدا درووست دەكرد.
- بەڵكو أبو المحاسن يوسف بن قزغلي لە ڕووداوەكانی ساڵی سنة 790ك باسی ئەوە دەكات هەندێ جار عارەق خواردنەوە و دەستدرێژی سێكسیشی تێدەكەوت چونكە لە هەموو جۆرێكی كۆمەڵگا ئامادەی دەبوون.
- سەبارەت بەو زێدەڕەوی و ئیسرافەش كە لەو بۆنەیەدا دەكرا كتێبەكانی مێژوو زانیاری زۆر سەیر باس دەكەن، بۆ نموونە سبط ابن الجوزي و ابن كثیر ومێژوونووسی تر دەگێڕنەوە بەهەزاران مەڕ و مانگا سەردەبڕدرا و دەیان هەزار مریشكیسورەوەكراو ئامادە دەكرا و هەزاران سفرەی خواردن ڕادەخرا و پارەی زۆر بەسەر سۆفی و خەڵكی تردا دابەش دەكرا.
13- لە ڕاستیدا بیدعەی مەولوود وەكو ابن الحاج لە كتێبی: (المدخل إلى تنمية الأعمال بتحسين النيات والتنبيه على كثير من البدع المحدثة والعوائد المنتحلة) كە بە المدخل دەناسرێت وبەشێكی بەرچاوی لە مونكەراتی ئەو مەولوودانە باسكردووە، هیچ كاتێك بۆ بەرز ڕاگرتنی قەدرو پلەوپایەی رسول الله صلی الله علیه وسلم وسوننەتەكەی نەبووە، بەڵكو لە درێژایی مێژوودا وەرزێك بووە بۆ چەسپاندنی بیدعە ودوورخستنەوەی خەڵكی لە سوننەت، لەگەڵ ئەوە و لە پاڵیشیدا وەرزێك بووە بۆ ڕابواردن و خۆش خواردن و یاری كردن بووە و وەكو ڤیستیڤاڵێكی ڕابواردن و كات بەسەر بردن بووە تاكو ئەوەی وەرزێك بێت بۆ عیبادەت.
ئەوەشی لە خوێندنەوەی كتێبەكانی مێژوو لەم بارەوە بۆم دەركەوتووە ئەو بەشەش كە گوایە عیبادەت بووە، زیاتر بریتی بووە لە خوێندنەوەی هەندێ شیعر و كتێبی گوماناوی و پڕ لە بیدعە ولادان وحەدیسی مەوضوع وەكو كتێبی دلائل الخیرات و قەسیدەی بوردەی البوصیري وشتی لەو شێوە.
ڕەخنەی زانایان لە (غلوّ)ی بوصیري لە قەسیدەی (البردة)دا
سەرەتا باشترە كورتەیەك دەربارەی خاوەنی قەسیدەكە بخەینەڕوو، ناوى (محمد بن سعيد بن حماد الصنهاجي البوصيري)يه، له ساڵى 608 ك له بوسيرى سهر به شارى بهنى سوێف له ميسر له دايكبووه و له ساڵى 696 ك له ئهسكهندهرييه له تهمهنى ههشتاو حهوت ساڵيدا وهفاتى كردووه.
البوصیري زانا نییە و بهوه نهناسراوه له ئههلى عيلم بوو بێت، بهڵكو تەنها شاعيرێك بووه، هەندێ جاریش ناوی ئەم البوصیري یه لەگەڵ البوصیري یەكی تر تێكهڵ دەكرێت كە دوو كەسایەتی جیاوازن، چونكە ئهوەى تر زانايه و فهرموودهناسهو دانهرى كتيبى " زوائد ابن ماجه " يه ، ناوى (أحمد بن أبي بكر الكناني) يه و له قوتابييهكانى فەرموودەناسی بەناوبانگ ابن حجر العسقلاني بووه.
البوصیری بانگهشهى ئهوهی دەكرد گوایە نهخۆش بووهو له خهويدا ئهم قهسيدهى بۆ پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم وتووه و ئهويش عهباكهى خۆى كردووهته شانى و باش بووهتهوه، زانایانیش پرسیویانە چۆن پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم بهو ههموو شیرك دانانە بۆ الله ڕازى دهبێت كە لە بوردەدا هاتووە؟
البوصیري شاعيرێكى زۆر به ناوبانگه له بوارى مهدحى پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم و لەو بوارەدا كۆمهڵه هۆنراوهيهكى ههيه دیارترین و بەناوبانگترینیان ئەم قەسیدەیە كە لێرە باسی دەكەین بە ناوی "الكواكب الدرية في مدح خير البرية" بەڵام زیاتر ناوبانگی به (البردة) دهركردووه، لای خۆیشمان بە (مولاي صلي) دەناسرێت، هۆنراوەكە بريتييه له (160) بهيت و دهست پێ دهكات به:
أَمِـنْ تذكّر جيـرانٍ بذي سلم *** مزجتَ دمـعًا جرى من مقلـة بدم
بەیتێكی مەشهوریشی تێدایە لە دوای خوێندنەوەی چەند بەیتێكی قەسیدەكە دووبارە دەكرێتەوە:
مولاي صل وسلم دائما أبدا *** على حبيبك خير الخلق كلهم
بوردە وهكو هۆنراوه له ڕووى عاتيفى و هونهرى و مهرجهكانى تۆكمهيى شيعرەوە، هۆنراوەیەكی تۆكمە وپڕ لە ڕەوانبێژی وعاتیفە وسهرنج ڕاكێشە، هەر بۆیە شاعيراني دواى خۆى بهردهوام لاساييان كردووهتهوه و شوێن پێيان ههڵگرتووه، بۆ نموونه ئهحمهد شهوقى له قهسيدهى (نهج البردة) و ههروهها دهيان شاعيرى تر (معارضة)یان كردووە و لاساييان كردووهته، كتێبێكی زۆریش هەم لە مەدح و هەم لە زەم وڕەخنەی ئەو قەسیدە نووسراوە.
البوصيري له هۆنراوهى بوردهكەیدا كهوتووهته كۆمهڵێك ههڵهى گهوره له زيادهڕەوی و(غلو) له وهسفى پێغهمبهردا صلى الله عليه وسلم و به ڕاى زۆرێك له زانا متمانه پێكراوهكان كهوتووهته بازنەی شيرك وئەو سنوورەی بەزاندووە، ههر بۆيه ههندێك له زانايان حوكمى تونديان ههيه دهربارهى بوردهو دانهرهكهى.
زانايان لهو 160 بهيته بەلای كەمەوە (16) بهيتيان وهكو ڕهخنهى عەقەدی توند ئاڕاستهى البوصيري كردووه، ديارترينی ئەوزانایانەش كه ڕهخنهيان لێ گرتووه:
1. محمد بن علي الشوكاني ،له كتێبى: " الدرّ النضيد في إخلاص كلمة التوحيد " .
2- لێكدهرهوان و ڕاڤهكارانى كتێبى:" كتاب التوحيد الذي هو حق الله علی العبید " ى شێخ محمد بن عبد الوهاب ، وهكو (سليمان بن عبد الله بن محمد بن عبد الوهاب) له كتێبى: " تيسير العزيز الحميد " ، و(عبد الرحمن بن حسن بن محمد بن عبد الوهاب) له كتێبى: " فتح المجيد " ههروهها ابن عثيمين له " القول المفيد " ، و( صالح آل الشيخ) له كتێبى: " التمهيد في شرح كتاب التوحيد " و زۆرى تريش.
3- (عبد الله بن عبد الرحمن أبا بطين) له ڕهددانهوهى بورده كتێبێكى نووسيوه به ناونيشانى: " الرد على البردة " .
3- (محمود شكري الألوسي) له كتێبى: " غاية الأماني في الرد على النبهاني "
4- صالح الفوزان له كتێبى " إعانة المستفيد بشرح كتاب التوحيد "
5-. عبد البديع صقر ،له كتێبى" نقد البردة مع الرد والتصحيح " .
7. محمد جميل زينو ،له كتێبى " معلومات مهمة عن الدين " .
8. دكتور عبد العزيز آل عبد اللطيف له وتاريكيدا له گۆڤارى " البيان " ژماره
(139) به ناونيشانى " قوادح عقدية في بردة البوصيري " .
9. عبد الرؤوف محمد عثمان له كتێبى " محبة الرسول بين الاتباع والابتداع " .
10. سليمان بن عبد العزيز الفريجي له وتارێكيدا له گۆڤارى " البيان " ژماره 139 ، به ناونيشانى " مظاهر الغلو في قصائد المديح النبوي " .
11. علوي السقاف ، له " قراءة في بردة البوصيري وشعره "
زۆرێكيش له زانا هاوچهرخهكان به تايبهتى ئهوانهى وڵاتی سعوديه لهبهر ئهو ههموو زيادهڕهوى و شيركهى لەو قەسیدەدا هەیە، چاپ كردن و فرۆشتنى ئهو قهسيدهيه به حهرام ئهزانن، زاناى تريش ههن تهنها ئهوانهيان بهلاوه جێگاى ڕهددانهوهيه كه زيادهڕهوى تێدايه، چونكه قهسيدهكه واتاى جوان و قسهى شهرعى وتێكنەگیراو لەگەڵ عەقیدەشی زۆر تێدايه.
زيادهڕهوى زۆر دهربارى ئهم هۆنراوهيهى بوسيرى له لاى ههندێك لهسۆفييهكان - نهك ههموويان - ئهنجام دهدرێت، لهوانه: بۆ خوێندنهوهى هۆنراوهكه دهستنوێژ دهگرن و ڕوو له قيبله دهكهن و نابێت له سهروبۆرى وشهكان ههڵه بكرێت و پێويسته خوێنهر بيريشى لاى بێت له كاتى خوێندنهوهيداو له سهر مردوو دهيخوێنن له كاتى بهڕێخستنى بهرهو گۆڕستان و دهڵێن ههر بهیتێكى بۆ شتێك باشه و..زۆر شتى تريش.
ئهمانهى خوارهوه ههندێكن لهو دێڕه شيعرانهى بورده كه لەلایان زانایانەوە ڕهخنهيان ئاڕاسته كراوه:
1- يَا أَكْرَمَ الخَلقِ مَا لي مَن أَلُوذُ به * * * سِواكَ عند حُلولِ الحَادِثِ العَممِ
واته: ئهى بهخشندهترين كهسێك الله درووستى كردبێت، كهسم نييه له كاتى ڕووداوى ناخۆشدا پهناى پێ ببهم له تۆ زياتر.
ئهمهش هاواركردنه به غهيرى الله و دهچێته بابهتى شیركەوە:(وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ ) یونس:106..
2- فإنَّ مِن جُودِك الدُّنيا وضَرَّتها * * * ومِن عُلومِك عِلمَ اللَّوحِ والقَلَمِ
واته: دونيا و قيامهتيش بهشێكه له بهخشندهيى تۆ، زانستى لهوح و قهلهميش ئەویش هەر بهشێكه له زانستهكانت.
ئهمهش به ڕاى زانايان جۆرێكه له بهدرۆ خستنهوهى قورئان كه تێيدا هاتووه:
( وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَىٰ )اللیل:13. يان وهكو له فهرموودهدا هاتووه: { لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا عبد الله ورسوله } رواه البخاري.
3- مَا ساَمَني الدهرُ ضَيمًا واستجرتُ به * * * إلا ونلت جواراً منه لم يُضَم
ولا الْتمستُ غِنَى الدَّارينِ مِن يَدِه * * * إلَّا التمستُ النَّدى مِن خَيرِ مُسْتَلمِ
واته: ههر كاتێك ڕۆژگار نههامهتييهكى بهسهر هێنابيتم و هاوارم به پێغهمبهر صلى لله عليه وسلم كردبێت،به هانامهوه هاتووه.
به زۆر ئايهت بهرپهرچدراوهتهوه، وهكو:{ وإن يمسسك الله بضر فلا كاشف له إلا هو } [الأنعام: 17]. يان به فهرموودهكهى پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم:{ إذا سألت فأسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله } رواه الترمذي وقال حسن صحيح.
4- فإن لي منه ذمة بتسميتي محمداً * * * وهو أوفى الخلق بالذمم
واته: پهيمانێكم لاى پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم ههيه لهبهر ئهوهى ناوم موحهممهده كه بچمه بهههشتهوه.
بهرپهرچ دراوهتهوه بهوهى ئهو قسه ڕاست نييهو چهندين كهس له بنچينهدا باوهڕيان به الله و به ئيسلام نييه و ناويشيان موحهممهده.ئينجا پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم به فاتيمهى كچى رالله لێی ڕازی بێت فهرموويهتى:{ سليني من مالي ما شِئْتِ، لا أُغني عنك من الله شيئاً } رواه البخاري.
5- لعل رحمة ربي حين يقسمها * * * تأتي على حسب العصيان في القسم
واته:لهوانهيه ڕهحمهتى الله كاتێك دابهشى دهكات، به پێى ئهوه بێت تاچهند ياخى بوويته و سوێندهكانت به جێ هێناوه،
ئهمهش پێچهوانهى فهرموودهى خواى گهورهيه:{ إن رحمت الله قريب من المحسنين } [الأعراف:56] .
6 - وكيف تدعو إلى الدنيا ضرورة من * * * لولاه لم تخرج الدنيا من العدم
واته: چۆن پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم پێويستى به دونيا ئهبيت، كه دونيا له پێناو ئهو درووست بووه.
لهمهشدا به چهندين ئايهت ڕهددراوهتهوه ، وهكو:{ وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون } [الذاريات: 56].
7- أقسمت بالقمر المنشق إن له * * * من قلبه نسبة مبرورة القسم
لێرهشدا بووسيرى سوێندى به مانگ و به پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم خواردووه.
له كاتێكدا له فهرمودهدا هاتووه:{ من حلف بغير الله فقد أشرك } حديث صحيح رواه أحمد.
8- لو ناسبتْ قدرَه آياتُه عِظَماَ * * * أحيا اسمه حين يُدعى دَارِسَ الرِمَمِ
واته: ئهگهر ئهو موعجيزانه شاييستهى پلهو پايهى پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم بوونايه، ئهوا ئهوانهى كه چهند ساڵه مردوون بانگى بكردنايه ههلدهستانهوه. واته: پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم موعجيزهى شاييستهى خۆى وهرنهگرتووه.
زانايان فهرموويانه: ئهم وتهيهى بوسيرى ڕاست نييه و بوختانه، چونكه پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم موعجيزهى شاييستهى خۆى وهرگرتووه له پهروهردگارهوه.
9- فاق النبيين في خَلق وفي خُلُق * * * ولم يدانوه في علم ولا كرم
وكلهم من رسول الله ملتمس * * * غرفاً من البحر أو رشفاً من الديم
لهم دوو بهيتهشدا ههمان شيوه كهوتووهته نێو زيادهڕهوى كه دهڵێت: پێغهمبهرانى پێش پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم ههموويان داواو تكايان له ئهوه..ههروهها ئهوه ڕێڕهوى سۆفييه زۆر تهندرهوهكانه وهكو حهللاج كه پێى وايه پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم ڕوناكييهكى ئهزهلى ههيه له پێش ئهوهى دونيا درووست بێت.
10- دَع مــا ادَّعَتهُ النَّصارَى في نَبِيِّهِـمِ * * *واحكُمْ بما شِئتَ مَدحًا فيه واحتَكِـمِ
واته: واز لهو قسانهى گاورهكان بهێنه دهربارهى پێغهمبهرهكهيان كردوويانه وكردوویانە بە پەروەردگار، جگه لهوه ههر چۆن ستايشى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم دهكهيت بيكه، ئهم قسهش ههڵهيهكى گهورهيه چونكه جگه لهقسهى ئهوان شيرك و لادان زۆره.
11- لا طِيبَ يَعــدِلُ تُرْبًا ضَمَّ أَعظُمَهُ * * * طُوبى لـمُنتَشِـقٍ منـــه ومُـلتَثِـمِ
لهم بهيتهدا بوسيرى دهڵێت: هيچ بۆنێكى خۆش نييه بگاته ئهو خۆڵهى كه ئێسكهكانى پێغهمبهرى صلى الله عليه وسلم له خۆگرتووه، ئينجا دهڵێت: خۆشبهختى بۆ ئهو كهسهى بۆنى ئهو خاكه دهكات و ماچى دهكات.
ئهم زيادهڕهويشه له شيركهوه سهردهردهكات و ماچ كردنى گۆڕى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم و بۆنكردنى جائيز نييه.
12- ولا التمست غنى الدارين من يده * * *إلا استلمت الندى من خير مستلم
واته: ههركاتێك داواى دهوڵهمهندييم له ههردوو دونيا كردبێت له پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم دهستم كهوتووه.الله تعالی فهرموويهتى:" ومَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ " [النحل : 53] ، وقال - سبحانه - : " فَابْتَغُوا عِندَ اللَّهِ الرِّزْقَ واعْبُدُوهُ " العنكبوت : 17.
13 - إن لم تكن في معادي آخذاً بيدي *** فضـلاً وإلا فقــل يـا زلـة القــــدم
واته: یا رسول الله صلى الله عليه وسلم، ئهگهر تۆ له ڕۆژى قيامهتدا فريام نهكهويت و دهستم نهگريت ئيتر بڵێ پێم خليسكاوهو تياچوومه.
لهم بارهشهوه ڕهخنهى لێ گيراوه كه باسى الله تعالی ی نهكردووهو تهنها پێغهمبهرى صلی الله علیه و سلم به فرياگوزار زانيوه.
ئەڵبەتە ڕهخنه له زۆر بهيتى تريش له قهسيدهكهدا گيراوه، لهوانهى كه به زهقى وڕاستەوخۆ یان بە شارەوەیی و بەناڕاستەوخۆ سەرپێچی دەقەكانی قورئان و سوننەتی تێدایە.
لهكۆتاييشدا، وهكو لهسهرهتاى بابهتهكهش ئاماژهم پێدا، دهڵێم:
قهسيدهى (البردة) ئەگەر ئهو چهند دێڕهى باسمان كرد و هەندێ دێڕی تریش كە باسمان نەكردووە لێرە، كە البوصیري سنوورى عهقيدهى تێيدا بهزاندووه و(غلو)ی كردووە ، ئەگەر ئەوانەی تێدا نەبوایە بەڕاستی هۆنراوهيهكى زۆر جوان و كاريگهرهو پڕه له سۆزو وخۆشهويستى و ڕەوانبێژی و دانايى و واتاى باش، بهڵام مهخابن، ئهو قسه و ستايشه باشانهى بهو سنوور بهزاندنانه تێكداوهو زۆر لە موسوڵمانيش كه شارهزاى عهقيدهى ئيسلامى ن، به هۆى ئهو ههموو لادان و زيادهڕهوى و (غلو) وه البوصیري له بوردەكەیدا كردوويهتى، له ترسى بەزاندنی سنوورەكانی تەوحید ناتوانن واتا باشەكانیشی بخوێننەوه ولێی وەربگرن .
بازرگانی كردن بەدین مەرج و هۆكارو دەرەنجامەكانی
دیاردەی بازرگانی كردن بە ئایین دیاردەیەكی نا ئیسلامی و ناڕەوشتی كۆنەو یەكێكە لە پڕ قازانجترین جۆرەكانی بازرگانی ئەگەر لە ڕووی مادی پەتییەوە تەماشای بكەیت، چونكە بە شێوەیەكی گشتی ئەم بازرگانییە كەسانێك توانای ئەنجامدانیان هەیە كە زانستی شەرعییان پێیە و زانستەكەشیان بۆ تێكدانی هەندێك لە چەمكەكانی عەقیدە بەكار دەهێنن و هەمیشە لایەنی دووەمی ئەو بازرگانییەش كەس وكەسایەتییەك، یان لایەن و دەوڵەتێكە كە پێویستی بەو زانا و خاوەن پێگە ئایینییانە هەیە و بۆ مەبەستی لێدانی ئیسلام، یان ناشیرینكردنی، یان بۆ ئازاردانی ئەهلەكەی كەڵكیان لێ وەردەگرن.
دین فرۆشتن لەڕوانگەی دینەوە تاوانێكی گەورە وقێزەونە، خەڵكانێكی كەم توانای ئەو دابەزینەیان هەیە و بڕیار ئەدەن پێی هەڵبسن، الله تعالی لە قورئاندا فەرموویەتی: ( إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا) آل عمران: 77. ئەم ئایەتە باسی تیجارەت كردن دەكات بەدین و سوود وەركرتن و پارە پەیدا كردن بە دینەوە و ئەو كارەش شەرمەزار دەكات، بۆیە هەر بەدوایدا دەفەرموێت: ( أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ).
بەڵام هەمیشە خەڵكانێكی زۆر لە جاهیل و ناشارەزا لە ئیسلام بەوانە كاریگەر دەین و بازرگانییەكەی ئەو جۆرە كەس و كەسایەتییانە وێڕای ئەوەی بە سوودی مادی باشی خۆیان و هەوادارانیان تەاوو دەبێت، هاوكات دەبێتە جۆرێك لە تێكدانی چەمكەكان و دەبێتە خۆڵ لەچاوكردن بۆ كەسانێكی زۆر كە بە كرداری ئەو كەسانە فریو دەخۆن و وا دەزانن كارەكەیان دینفرۆشتن نییە و بەڵكو خزمەتە بۆ ئیسلام.
دینفرۆشتن سەرەڕای ئەوەی پێچەوانەی دڵسۆزی و ڕاستگۆییە لەگەڵ دیندا، كارێكی ناشیرین و مەحكوم كراوە لە دنیا و دواڕۆژدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كارێكی ئاسانیش نییە و بەهەموو كەسێك ناكرێت، زۆركەس هەیە خۆیشیان ودینیشیان هەرزانفرۆش دەكەن كەچی هیچ نرخێكیان پێ نادرێت، بۆیە دەبینین ئەوانەی دینفرۆشن زۆر جار دەبێت كۆمەڵە خەسڵەت و ئاكار و توانایەكیان تێدا هەبێت، ئەگینا دین و دونیایان پێكەوە لە دەست دەدەن، لەو مەرجانە:
یەكەم/ دەبێت پێش هەموو شتێك كەسی دینفرۆش (علیم اللسان) و قسەزان و ورد بێت، توانای سەرلێتێكدانی خەڵكی هەبێت، لە ڕێگەی ملباهەڵدانی دەقەكان و گۆڕینی واتاو ئاراستەكانیانەوە بتوانێت حەق بكاتە باتڵ و باتلیش بكات بە حەق! پێویستە بتوانێت دیندارە ڕاستەقینەكان وەكو خەڵكانێكی ئاژاوەگێڕ وێنا بكات و ناووناتۆرەیان بۆ دیاری بكات، پێویستە لە پێناو سەرگرتنی بازرگانییەكەی و دەستەبەر كردنی قازانجی زۆر ئەهلی باتڵ و نەیارانی ئیسلام بەخەڵكی باش و خواناس وێنا بكات كە لەناو بازنەی ڕەزامەندی الله تعالی ن ودینەكەیان هیچ گەردێكی لەسەر نییە، كە ئەو كارەش بە هەموو كەسێك ناكرێت.
دووەم/ دەبێت شارەزاییەكی باشی لە واتای دەقەكاندا هەبێت و لەقسەو مەزهەبی زانایان و لە مێژووی تاقمە لادەرەكان و لە زمانی عەرەبی شارەزایی باشی هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانیت لە ئەركەكەیدا سەركەوتوو بێت و بتوانێت لەڕێگەی ئەو بازرگانییەوە ئەو ئامانجانەی دیاری كردووە بیانپێكێت.
سێیەم/ خاڵێكی تری یارمەتیدەر بۆ ئەوەی دینفرۆش لە بازرگانییەكەیدا بەدینەكەی سەركەوتوو بێت ئەوەیە، سیما و باڵاو لەشولارو ڕواڵەتێكی پەسەندی هەبێت، ئەم مەرجەش ئەگەرچی مەرجێكی زۆر زۆر گرنگ نییە وهەندێ جار دینفرۆشتن و بازرگانی پێوەكردنی بەبێ ئەوەش هەر دەكرێت، بەلام هەبوونی ئەو سیفەت و خەسڵەتانە خێراتر ئیشەكەی بەرەو پێش دەبات.
چوارەم/ هەروەها فراوانی بازنەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و هەبوونی هەوادار و شاگرد و شوێنكەوتووی چاونووقاو لەوانەی بیر ناكەنەوە، جگە لەوەش ناسینی دەوڵەمەند و بازرگان و سیاسەتمەدار و خەڵكی دیار لەو وڵاتەی كە بازرگانی بەدینەكەیەوە دەكات، هەموو ئەوانە خاڵی ئاسانكارییە بۆ چاكتر بەئەنجام گەیشتنی پرۆسەی بازرگانیكردنەكە.
پێنجەم/ پێویستە ئەو كەسەی بازرگانی بەدینەوە دەكات، خاوەن پێگە بێت و لەڕووی كۆمەڵایەتی و جەماوەرییەوە خەڵكانێك لەسەر تێگەیشتن وڕێڕەوی ئەو بن و ناوبانگێكی وای هەبێت كە ببێتە مایەی ئەوەی خواست لەسەر هەڵوێست و فەتواو تێكدادەنەكانی هەبن بۆ چەمكەكانی ئایین و بەتایبەتی بیروباوەڕ وتەوحید و ولاء وبراء وهەندێ بابەتەكانی تەوحید الألوهیة.
شەشەم/ نابێت كەسی دینفرۆش بە تەواوی دینەكەی بفرۆشێت و بازرگانی پێوە بكات! ئەگینا هەر زوو حەقیقەتی لەلای هەموان دەردەكەوێت، بەڵكو پێویستە تەنها بەبەشێكی دینەكەی بازرگانی بكات، بەتایبەتی ئەو بەشانەی كە كڕیاری هەیە و كەسی دینفرش پێگەی خۆی پێی بەرز دەكاتەوە، ئەوەش زۆر جار بەو فەتوایانەی بەدڵی دەسەڵاتدارانە لە هەندێ بوارەكانی عەقیدەدا ئەو كەسانە دەتوانن لێزانانە سەفقەی بازرگانییەكەیان سەركەوتوو بێت و ئامانجەكانی بپێكێت، بەڵام لە بوار و لایەنەكانی تری دینەكەیدا دەبێت ڕێك و پێك و ئاسایی بێت، دەبێت وابەستەیی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی وزانستی شەرعی پێوە دیار بێت، ئەگینا بازرگانێكی لاواز وفاشیل دەبێت.
حەوتەم/ لە ڕاستیدا بازرگانیكردن بەدین بۆ ئەوەی بازرگانییەكی بەرهەمدار وسەركەوتوو بێت، پێویستی بە هەبوونی زۆر مەرجی تر هەیە، بەڵام من لێرەدا تەنها باسی مەرجێكی تریان دەكەم كە ئەویش بێ شەرمییە!
ئەو كەسەی ئامادە بێت دینەكەی بفرۆشێت و بەدڵی نەیارانی دینەكەی قسە بكات و فەتوا بدات، پێویستی بەڕوویەكی قایم هەیە، یەكەم نابێت شەرم لە پەروەردگاری بكات و دەبێت ئاسایی بێت بەلایەوە درۆ بەدەم قورئان بكات و ملی دەقەكان بەو شێوەی كە بۆی باشە باهەڵبدات بۆ ئەوەی مەعنای ئایەتەكان بەو شێوەی كە لێی داواكراوە مسۆگەر بكات.
هەروەها نابێت شەرم لە موسوڵمانانیش بكات كە زۆربەیان بەحاڵ و حەقیقەتی دەزانن و دەبێت ئەو خۆی وا دەربخات خەریكی هیچ شتێك نییە مایەی شەرمەزاری بێت نە بۆ دونیاو نەبۆ دواڕۆژیشی كارەكەی نەنگی تێدا نییە و پێویستە هەوڵی قایل كردنی هەواداران و موریدانی خۆی بدات بەو شێواندنەی كە لە بەشێك لە بڕگەكانی عەقیدە و تەوحیددا دەیكات.
لە ڕاستیدا هەبوونی كەمترین شەرم لەلای كەسی دینفرۆش، بازرگانییەكەی كەساس دەكات و تووشی زیانی سەد لەسەدی دەكات، چونكە شەرم و بازرگانیكردنیان بەدین نەوتووە.
هۆكارەكانی دینفرۆشتن زۆرن و بەپێی كەسەكان كە ئامادەن دین بفرۆشن و بازرگانی پێوە بكەن دەگۆڕێت، لەوانە:
1- هەندێك لەوانە هەر لەسەرەتاوە ئیش بۆ ئەو ئامانجە دەكەن، واتە كەسی دینفرۆش هەر لە سەرەتاوە خۆی شارەزا و مەشهور دەكات و لە ڕاگەیاندنەكاندا دەردەكەوێت، بەڵكو هەندێ كاری چاكەو خێرخوازی و بڵاوكردنەوەی زانست ئەنجام ئەدات بۆ ئەو ڕۆژە دەیكات كە خەوی پێوە دەبینێت و بگاتە مەرامی خۆی و هیوا و ئاواتەكانی لەڕێگەی بازرگانیكردن بە دینەكەی بەدەست بهێنێت.
2- جۆرێكی تریان هەیە، سەرەتایەكی باش و پاكیان هەیە، بۆ نموونە خەریكی زانستە شەرعییەكانە، یان ئەوەی پێی كراوە لە كۆشش كردن لە پێناو دینەكەیدا كردوویەتی، بەڵام ئیتر بە هۆی نەفسی خۆی بێت یان شەیتان، دواتر لە كاتی ڕێكردن و كاركردندا لە كاروانی بانگەواز و ئیسلامدا، شكست دەهێنێت و دەست دەداتە بازرگانیكردن بە دین، ئەم جۆرە شكست هێنان وهەرەسەش بۆ خۆی دوو هۆكاری هەیە:
- یان لە رێگەی تەماحەوە ، چی تەماحێكی گەورە بێت كە لە حاڵێكەوە بۆ حاڵێكی تر بیگۆرێت، یان تەماحێكی بچووكتر وەكو مووچەیەكی باش كە بەبەردەوامی وەریبگرێت و شتی لەو شێوە، تەنانەت جۆرێك لە دینفرۆشان ڕەنگە ئەوەندە نرخی خزمەتەكەیان هەرزان بیت بە دەعوەتێكی چەور یان ڕۆیشتنی چێشتخانەیەك گرێبەستی فرۆشتنەكە ئیمزا بكەن.
- هەندێ جاریش لە ڕێگەی ترسەوە ناچار دەكرێت دینەكەی بفرۆشێت جا لەبەر ئەوەی بەرگەی ئەو ناڕەحەتی و هەرەشەیە ناگرێت، بۆیە ناچار دەبێت ملبدات وئاراستەی كاركردنەكەی بگۆڕێت.
3- هۆكارێكی تر گومڕابوون وسەرگەردانی خودی دینفرۆشەكەیە، چەمكەكانی دینی لەلا ڕوون نییە و تێكەڵ بەیەكتر بوونە و سنوورەكانی حەق و ناحەقی لەلا دەگۆرێت وئاوێتەی یەكتر دەبن، واتە قەناعەتێكی بۆ درووست دەبێت ئەوەی ئەو دەیكات بازرگانییە نییە بەدین، بەڵكو دیندارییەو كارەكەی هیچ عەیبێكی نییە، با خەڵكیش بۆ خۆیان هەر قسە بكەن.
4- هەندێ جاریش هۆكارەكەی نیفاقێكی پەتییە و ئەو رێڕەوەش كە نیشانی دەدات لە وابەستە بوون بە ئیسلام ، یان وەكو دیندارێك دەردەكەوێت ڕاست نییە و لە بنچینەدا باوەڕی بەهیچ لەوەی بانگەشەی بۆ دەكات نییە و تەنها وەكو هۆكارێك بۆ دەوڵەمەند بوون و بەدەست هێنانی پێگەو پلەو پایە بەكاریبردووە، ئەم جۆرەشیان هەموان بە حاڵی دەزانن و خۆیشی دەزانێت كە ئەوان دەزانن ئەو دینفرۆشە.
5- لادان لە عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت و لەدەستدانی بیروباوەڕی ولاء وبراء زۆر تێكەڵ بوون لەگەڵ نەیارانی ئیسلام بە بەهانەی جۆراو جۆر و كەوتنە ژێر كاریگەری شەقام و خەڵك و سیاسەتمەداران و ڕووگیری لەبەرانبەر دەسەڵاتداران و لاوازی كەسایەتی ئیسلامی و كەمی زانستی شەرعی و ڕاڕابوون و ناجێگیری مەنهەجی و زۆر هۆكاری تر بۆی هەیە ببێتە مایەی بازرگانیكردن بەدین.
6- هەندێ جاریش وەكو ڕێگەیەك بۆ خۆپاراستن و درووست كردنی قەڵغانێك بۆ كەسی دینفرۆش ئەو بازرگانییە ئەنجام ئەدرێت، چونكە بەهۆی لادانی لە بنەماو بنچینە سەرەكییەكانی دینەكەی هەمیشە لە دڵەراوكێ و شڵەژانی دەروونیدایە و بەو نرخ و بەرانبەرە مادی و مەعنەوییانەی كە لە بری دینفرۆشتنەكەیدا دەستی دەكەوێت هەست بە ئاسودەیی و ئەمانێكی كاتی دەكات.
دەرەنجامی دینفرۆشتن و بازرگانیكردن بە دینەوە دەرەنجامێكی زۆر خراپەو ڕوو زەردی دونیا و دواڕۆژی بەدواوەیە، یەكەم جار لەلای الله تعالی هیچ پێگەو ڕێزیكی نامێنیت، چونكە الله تعالی زۆر ڕقی لەوانەیە كە بەدینەكەیانەوە نان دەخۆن و بازرگانی پێوە دەكەن، وەكو لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی: ( وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ فَنَبَذُوهُ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ وَاشْتَرَوْا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ) آل عمران:187.
كەسی دینفرۆش و بازرگانیكار بە دینەكەی ناتوانێت بەبەردەوامی وەكو دیندار دەربكەوێت، سوننەتی الله تعالی لە بەندەكانیدا وا نییە بتوانێت بەردەوامی خەڵكی فریوبدات، دەبێت ڕووە ڕاستەقینەكەی دەربكەوێت و ببێتە پەندو عیبرەتێك و مێژوویەكی ڕەشیش بۆ نەوەكانی خۆی و دینفرۆشەكانی هاوشێوەی خۆی .
ئینجا ئەو جۆرە كەسانە ئەگەرچی عەوامی خەڵكی و موریدانی خۆیان پێیان هەڵدەخەڵەتێن و پێیان سەرسامن، بەڵام ئەوانەی كە الله تعالی بەسیرەتی پێ بەخشیون و لەواتا ڕوون و جوانەكانی كیتاب و سوننەت تێدەگەن بە ئاسانی دەتوانن لە حەقیقەتی ئەوانە تێببگەن و لەوە دڵنیان كە فەرموودەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە صحیح الجامع دا مەبەستی ئەو بازرگانانەیە كە فەرموویەتی: (سيأتي على الناس سنوات خدَّاعات؛ يُصدَّق فيها الكاذب، ويُكذَّب فيها الصادق، ويُؤتَمَن فيها الخائن، ويُخوَّن فيها الأمين، وينطق فيها الرويبضة، قيل: وما الرويبضة؟ قال: الرجل التافه يتكلم في أمر العامة) ئەو ڕۆژگارە هاتووە كە درۆزن تێیدا جێگای متمانەو باوەرەو ڕاستگۆیش تێیدا نەك هەر باوەڕی پێ ناكرێت، بەڵكو ژیانی لێ ناخۆش و سەغڵەت دەكرێت و ئەوانەی كە بازاڕیان گەڕمەو ڕوویان تێدەكرێت وقسەیان وەردەگیرێت ولەسەرووی كۆڕو مەجلیسەكانەوە دادەنیشن، كەسە هیچ و پوچەكانن كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە (رویبضة) ناوی بردوون.
لە كۆتاییشدا دەڵێم: ئەوانەی كە دین دەفرۆشن وبازرگانی پێوە دەكەن، هەرچەندیان لە پارەو سەیارەو مووچە و پلەوپایە دەست بكەوێت هەر لە زیانێكی گەورەو لە خەسارۆمەندیدان، ڕێگای شەرمەزارییان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە و لەچاندنی دڕك نابێت چاوەڕێی بەرهەمی گوڵ بن.
لەبەرانبەریشدا خەڵكانێكی زۆر و زانای پایەدار و خاوەن غیرەت و خاوەن كەسایەتی ئیسلامی بەهێز هەن، ئەوانیش خەریكی بازرگانین، بەلام بازرگانییەكەی ئەوان زۆر جیاوازە لەگەل بازرگانی دینفرۆشەكاندا، بازرگانییەكەی ئەوان ئەگەر لەدونیادا هەژاری و ئەشكەنجەو ئازاریشی لێ بكەوێتەوە، ئەگەر كەسیش ئاوریان لێ نەداتەوەو بەغەریبی ئەم دونیا بەڕێبكەن و لەبیری سەرگەورەو ئاغاكانی ئەواندا نەبن، هەر ئەوان سەرفراز و سەركەوتوون، الله تعالی فەرموویەتی: ( إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ) الفاطر:29.
إحسان برهان الدین
22 رجب 1444
2023-2-13
(وَرَعٌ) مەعنای چییە؟
وەرەع وشەیەكی زۆر گرنگە و پێویستە موسوڵمان واتاكەی بزانێت و بە كورتی بریتییە لە: وازهێنان لەوەی ڕێگەپێدراوە، یان لەوانەیە حەڵاڵ و درووست بێت، لە ترسی ئەوەی نەكەویتە ناو حەرامەوە.
وەرەع بۆ ئەو شتانەیە كە لە فەرموودەكاندا بە موشتەبیهات ناو براوە، واتە جێگای گومانە، نازانیت حەڵاڵە یان حەرامە، یان ئەگەری هەردوو حاڵەتەكەی هەیە، واتە موسوڵمان گومانی بۆ درووست دەبێت بیكەم نەیكەم؟ جائیزە اجئیز نییە؟ لەو حاڵەتەدا وەرەع ئەوەیە لە ترسی تووشبوون بەحەرام وازی لێ بهێنیت.
پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (إنَّ الحلالَ بيِّنٌ وإنَّ الحرامَ بيِّنٌ وبينهما أمورٌ مُشتبِهاتٌ لا يعلمهنَّ كثيرٌ من الناس فمنِ اتَّقى الشُّبُهاتِ استبرأ لدِينِه وعِرضِه ، ومن وقع في الشُّبهاتِ وقع في الحرامِ). البخاري (52)، ومسلم (1599). واتە حەڵاڵ دیارە و حەرامیش دیارە و لەو نێوەندەدا هەندێ شت هەیە جێگای گومانە وازهێنان لێی بۆ موسوڵمان باشترە.
وەرەع پێشەی موسوڵمانی خاوەن تەقوایە، وەرەع نەكردنیش پێشەی كەسی ئیمان لاواز وئەوانەیە بەردەوام بەدوای پینەكردن و حەڵاڵ كردنی حەرامەكاندا دەگەڕێن.
سفیان الثوري بە ڕەحمەت بێت كە یەكێك بوو لە سەرانی سەلەف دەیفەرموو لە وەرەع كردن ئاسانتر نییە بەلامەوە، لە هەرچی گومان هەبێت نایكەم و لێی دوور دەكەمەوە.
نموونەیەك لە بێ وەرەعی كورد:
لە ئێستادا خەڵكانێكی زۆر لە كوردی خۆمان بە هۆی وەرەع نەكردن و نەشارەزاییان لە شەرعدا ومەیلیان بەلای شلكردنەوەی دیندا ئەنجامی دەدەن، گۆڕینەوەی بڕە پارەیەكی دینارە بەرانبەر ئەو بیست گەڵایەی حكومەتی عێراق لە فرۆكەخانەی كەركوك وشوێنی تر بە مەبەستی عومرە كردن وگەشت بە هاوڵاتیانی دەدات، لە كاتێكدا بۆ كەسێك لە ئەلفوبێی شەرع بزانێت تێدەگات ئەوە مامەڵەیەكی حەرامە و ڕیبایە، ڕیباش هەركەسێك كەمترین بڕی لێ بخوات بە دەقی فەرموودەی صحیح وبە كۆدەنگی زانایان بەر لەعنەتی الله دەكەوێت..
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خەڵكە بەهۆی مەلاو بانگخوازە حەڵاڵكەرەكان و كۆمپانیاكانی حەج و عومرە كە بەهۆی بازرگانی خۆیانەوە دوای هەر فەتوایەك دەكەون ئەو كارەیان بۆ حەڵاڵ بكات، ئەو خەڵكە بە لێشاو ڕوویان لەو مامەڵە ڕیبەوییە كردووە و لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیاندا دەگونجێت دەچن گوێ لە هەر حەڵاڵكەرێك دەگرن بەدەر لەوەی دین و شارەزایی و عەقیدەی چۆنە و چۆن نییە، گرنگ ئەوە بڵێیت كێشەی نییە و حەڵاڵە! كێیش باسی حەرامییەكەی بكات و بڵێت ڕیبایە خۆیانی لێ كەڕ و كوێر دەكەن ئەمە ئەگەر تۆمەتباریشی نەكەن چونكە كەشەكەیان لێ تێكدەدات.
وەرەع ئەوەیە لە هەندێ حەڵاڵ كە گومان لە حەڵال بوونیدا هەیە خۆت بپارێزیت، ئەی ئەگەر نەك حەڵاڵ نەبوو بەڵكو ڕیبا بوو، ئەی ئەگەر حەرامێك بوو هەڕەشەی نەفرەت و بەرلەعنەت كەوتنی تێدا بوو، ئەوە ڕێك وەكو ئەوەیە خۆت بۆ ناو ئاگرێكی سوتێنەر فڕێبدەیت و ئەوانەش دەیانەوێت لەو ئاكرە بتگێڕنەوە پێیان بڵێیت ئێمە لە مەلا و بانگخوازە مۆدێرنەكان فەتوای حەڵاڵكردنی ئەو ڕیبایەمان وەرگرتووە جا ئێوەش هەر بۆخۆتان قسە بكەن؟!
خەڵكینە ئیوە بۆ عومرە دەچن، چۆن دەبێت بەپارەیەك بچیت ڕیبابێت یان تۆ بڵێی گومانی ڕیبای لەسەر بێت؟
كەمێك وەرەعتان هەبێت و مەچنە دەم ئەوانەی بۆ بازرگانییەكانی خۆیان بانگتان دەكەن و دەتانكەن بەسوتەنەنی ئەو ڕیبایە.