العربیة
/سوننەت/
چەند پرسیارێكی زانایان بۆ بیدعەكاران
: 66
2026-08-22

چەند پرسیارێكی زانایان بۆ بیدعەكاران

1- ئایا پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە فەزڵ و گرنگی یادكردنەوە و ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی مەولیدی خۆی ئاگەدار بووە یان نا؟
ئەگەر دەڵێن بەلێ ئاگەدار بووە، كەواتە چۆن ئوممەتەكەی لەو خێرە گەورە ئاگەدار نەكردووەتەوە, لە كاتێكدا هیچ ڕێگایەكی خێر نەماوە نیشانیان نەدا!
ئەگەریش دەڵێن نەخێر ئاگەدار نەبووە، پرسیارەكە ئەوەیە چۆن دەكرێت ئێوە شارەزای دەرگایەكی خێروچاكە و عیبادەت ببن و رسول الله صلی الله علیه و ئاگادارى نەبێت؟!

2- ئایا لەدایكبوونی رسول الله صلی الله علیه و سلم گرنگترە یان ڕەاونەكردنی لەلایەن الله تعالى وەكو پێغەمبەر]ك بۆ هەموو عالەم،؟ ئەی كةواتە بۆچی بەو بۆنەوە ئاهەنگ ناگێڕن؟
ئایا ئەگەر فاتیمییە باتنییەكان و سوڵتان مظفری سۆفی ئەو بیدعەشیان دابهێنایە ئێستا وەكو چۆن لە مەولوود شەوێنیان كەوتن لەوەش شوێنیان دەكەوتن؟

3- بۆچی ناپلیۆن كە سەركردەیەكی گاور و داگیركەر و خاچ پەرست بووە لە میسردا ، سۆفییەكانی بانگ كرد و پارەی زۆری بۆ یادكردنەوەی مەولوود بۆیان خەرج كرد و بەخۆی وسەربازەكانی بەشداری ئاهەنگی سۆفییەكان وعەوامی خەڵكیان دەكرد، وەكو الجبرتي لە (عجائب الآثار)دا باسی دەكات؟ فەرەنسایەكی خاچ پەرست و داگیركەر ودوژمنی سەرسەختی ئیسلام بەرژەوەندی چی بوو لە هاوكاری خەڵكی میسردا بۆ بەردەوامیدان بە بۆنەی مەولوود؟

4- ئایا ئێوە لەمەسەلەی ئاهەنگگێڕانتان بە بۆنەی مەولوودەوە شوێنكەوتووی پێغەمبەرن صلی الله علیه و سلم؟
یان شوێنكەوتووی هاوەڵانن لێیان ڕازی بێت؟
یان نەخێر لەو كارەتاندا شوێنكەوتووی گومراكانی دەوڵەتی فاتیمی باتنین كە ئەوان كە ئەوان نەیارێكی سەرسەختی ئیسلام بوون، چونكە مەعلومە (المعز لدین الله الفاطمي) یەكەم كەس بوو لە مێژوودا ئەو بیدعەی لەگەڵ پێنج یادكردنەوەی تردا داهێنا، جێگیر بووە لە ڕووی مێژووییەوە هیچ كەسێك و هیچ كاتیك پێش ئەوان كەس ئەو یادەی زیندوو نەكردووەتەوە؟

5- مادام یادكردنەوەی مەولوود ئەوەندە كارێكی باش وخێرە، چۆن رسول الله صلی الله علیه و سلم ڕۆژی لە دایكبوونی خۆی دیاری نەكرد بۆمان و بۆچی ڕێنوێنی تەواوی نەكردین بۆ ئەوەی بە جوانترین و ڕاستترین شێوە لەو كارە باشەدا بەشدار بین و لە فەزڵ وچاكەكانی بەهرەمەند ببین؟
ئایا باس نەكردنی رسول الله بۆ ئەو مەسەلە مەعنای ئەوە نییە ئەگەر ئەم بیدعەیە كارێكی باش بوایە ئەم دەبوو رسو الله خۆی ڕێنوێنیمان بكات وهاوەڵانیش یەكەمین كەس بوون بە كردەیی ئەو ڕێنوێنییە بەرجەستە بكەن؟

6- ئایا رسول الله خۆی ولەدوای خۆی هاوەڵە بەڕێزەكانی، یان تابیعییەكان، یان هیچ كەسێك لە سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتە، یان یەكێك لە پێشەوایانی چوار مەزهەبەكە، زانراوە ئاهەنگیان بەم بۆنەوە گێڕابێت، لە كاتێكدا كەس نییە ئەوەندی هاوەڵان الله لێیان ڕازی وسەلەف بەڕەحمەت بن دڵسۆز و شوێنكەوتووی رسول الله صلی الله علیه و سلم بن؟
دەنگونجێت خێرێك لە هاوەڵان وسێ سەدە خەیرییەكان شاراوە بێت ونەیارانی ئیسلام تاقمە گومراكان ڕێیان پی بردێت؟

7- دەپرسم: ئێوە و هاوەڵان و دایكانی ئیمانداران الله لێیان ڕازی بێت، كامتان پێغەمبەرتان زیاتر خۆشدەوێت وزیاتر شوێنكەوتووی ئەون؟
بێگومان ئەوان؟ باشە بۆچی ڕۆژێك لە ڕۆژان یادێكی لە دایكبوونیان نەكردووە لە كاتێكدا مێژوو هاوشێوەی دڵسۆزی و خۆشەویستی هاوەڵانی بۆ رسول الله صلی الله علیه و سلم هەرگیز نەبینیوە؟

8- ئایا نهێنی ئەو خاڵە هاوبەشانەی نێوان شیعە و ئەوانەی بە سوننە دەناسرێن چییە لەمەسەلەی ئاهەنگگێڕان بەمەولوود؟ بۆچی لەم بابەتە زۆر كۆكن وموو ناچێتە بەینیانەوە؟ ئایا لەبەر ئەوەی ئەوان خاوەنی بیرۆكەی بیدعەی مەولوود بوونە بۆ یەكمجار و زۆر بیدعەی تریش یان ڕاستی ئەو نهێنییە چییە؟

9- ئایا ئەو هەموو خواردن و گۆشت و شیرینی و ئاهەنگ و گۆرانی ومۆسیقا و تیكەڵی ژنان وپیاوان وئەنجامدانی زۆر مونكەرات لەو بۆنەیەدا كە لەسەردەمانی ڕابردوودا وەكو سەرچاوەكانی مێژوو باسی دەكەن ڕوویداوە پاڵنەری ڕاستەقینەی پەرەپێدانی ئەو بۆنەیە نەبوونە؟
بەوواتایەكی تر: ئایا ئەگەر مەولوود ئەو ئیمتیازاتانەی تێدا نەبوایە و تەنها بۆ نموونە بریتی بوایە لە نوێژكردن، یان دەرس و دەور و خوێندنی ژیاننامەی رسول الله صلی الله علیه و سلم، یان خەتم كردنی قورئان، یان خوێندنەوەی كتێبەكانی سوننەت، ئایا ئەگەر وابوایە ئێوە بڵێن ئەوسا و ئێستاش ئەو بۆنە ئاوها گرنگی پێ دەدرا و جەماوەری زۆر دەبوو؟؟

10 - بۆچی چەند سەد ساڵێك دوای مردنی رسول الله صلی الله علیه وسلم كەس لەو ئەممەتە بەرفراوانە لە بیری ئەوەدا نەبوو ئەو یادە زیندوو بكاتەوە؟
ئینجا كاتێكیش دوای چەندین سەدە لە وەفاتی رسول الله صلی الله علیه وسلم كەسێك هات ئەو بیدعەیەی داهێنا دەوڵەتەكەی نموونەی دژایەتی ئیسلام بوو، تەنانەت یەكێك لە شاازییەكانی صلاح الدین الأیوبي و كارە باشەكانی ئەوەبوو دەوڵەتی فاتمییەكانی لەناو برد كە ئەوان یەكەمین كەس بوون لەبەر هۆكاری سیاسی و ڕاگرتنی دڵی خەڵكی بۆ لای خۆیان ئەو بۆنەیان داهێنا وخواردن و خەڵات و ئاهەنگیان بۆی دابین كرد بۆ ئەوەی عەوامی خەڵك پێوەی وابەستە بن؟

11- ئایا زانیوتانە هەندێ لەسەرچاوەكانی مێژوو بەتایبەتی كتێبی (المدخل)ی ابن الحاج باسی مونكەرات و شەرمەزاری وا دەكات لەو ئاهەنگانەی لە سەردەمانی زوو بە بۆنەی مەولوودەوە كراوە موسوڵمان شەرم لە باس كردنی دەكات.

12 - بۆچی لە زۆربەی وڵاتاندا لە كاتێكدا حكومەتەكان عەلمانین و حوكم بەشەریعەت ناكەن، دەبینی گرنگی زۆر بە ئاهەنگگێڕان بە یادی لە دایكبوونی رسول الله صلی الله علیهو سلم دەدەن و پارەی بۆ تەرخان دەكەن و سەرانی دەولەت و خەڵكی گرنگی وڵات بەشداری ئەو بۆنانە دەكەن؟ ئەبێت حیكمەتی ئەوە چی بێت خۆیان حوكم بە ئیسلام ناكەن بەڵام لەم مەسەلەدا مەبەستیانە لەكاتی خۆیدا ڕاگەیاندنەكانی دەخەنە خزمەت وئاهەنگی شكۆداری بۆ دەكەن ئایا هۆكاری ئەوە خۆشەویستییانە بۆ رسول الله و بۆ شەریعەتەكەی ئەی كەواتە بۆ زۆربەی شەریعەتی ئیسلامیان پەكخستووە و كاری پێ ناكەن؟

13- پرسیار زۆرە لەم بارەوە بەڵام بەم پرسیارە كۆتاییان پی دەهێنم:
ئایا زۆربەی زۆری ئەوانەی لەم بۆنەیە بەشداری دەكەن، ئەوەی لەسەردەمانی كۆن و لە ئێستاشدا: زیاتر ئەهلی دونیاو رابواردنن، یان خواناس و ئەهلی عیبادەت ؟
ئایا زۆربەیان عەوام و نەشارەزان لە شەرع و لە عەقیدە، یان خاوەن زانست و عەقیدە پاكن ودەستیان بە سوننەتەوە گرتووە؟
ئایا زۆرینەی بەشداربوان لە ڕابردوو لە ئێستاشدا ناوەڕۆكی ئاهەنگەكان وەكو كۆبوونەوەكە و خواردن و خواردنەوەو شیرینی وپاقلاوە و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ئەو شتانە سەرنجیان رادەكێشێت بۆ ئەو بۆنەیە یان شوێنكەوتنی سوننەتی رسول الله وحوكم كردن بەشەریعەتەكەی ؟