/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
                
                 
                        
                            زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٣- أباطيل وأسمار
                        
                        
                                     : 885
                                
                                
                                
                                    2018-04-11
                                
                                
                            
                       نووسه‌رى ئه‌م كتێبه شێخ (محمود محمد شاكر)، يه‌كێكه له بانگخوازه به توانا و به غيرهتهكانى سه‌ده‌ى بيسته‌م، خۆى و (أحمد شاكر) ى براى هه‌ر يه‌كه‌و له بوارى خۆيان‌دا باش‌ترين ڕۆڵيان گێڕاوه بۆ خزمه‌ت ى دينى خوا، (محمود شاكر) ئه‌ديب و بيرمه‌ند و شاعيرێكى زۆر به توانا بووه، خاوه‌نى كۆمه‌ڵه كتێبێكى ده‌گمه‌ن وباشه، له‌وانه: ئه‌م كتێبه‌ى كه لێره‌دا دهيناسێنين، له ئيسكهندهرييه له ساڵى 1327ك له دايكبووه‌و ، له ساڵى 1418ك وه‌فاتى كردووه.
 
كتێبى (أباطيل وأسمار) به شێوه‌يه‌كى گشتى يه‌ك ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌يه، ئه‌ويش بريتييه له به‌رگرى كردن له زمانى عه‌ره‌بى و فيكرى ئيسلامى له ڕووى ئه‌و شاڵاوه‌ى له دژى ده‌كرێت له لايه‌ن ڕۆژهه‌ڵاتناس و شوێنكه‌وتووه‌كانيان له ميسر و وڵاتانى تر.
 
كتێبه‌كه ئه‌گه‌ر چى زۆر جار به‌رپه‌رچى كه‌سايه‌تييه‌كى عه‌لمانى ميسرى ده‌داته‌وه كه ئه‌ويش (لويس عوض) ه، كه دژايهتى زمانى عه‌ره‌بى و بانگه‌وازى ئيسلامى له ميسردا كردووه، به‌ڵام باس و خواسى گرنگى تر‌ى زۆر له خۆ گرتووه و،هاوكات له ڕووى نووسينى عهرهبييهوه ، شێواز‌و ئوسلوبێكى له نووسيندا هه‌يه ، چێژ به‌خش و به هێز و تايبه‌ته، واته خوێنه‌رى عهرهبيزان جگه له‌وه‌ى له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه سوودى ناوهڕۆك ده‌بينێت، سوودى ڕواڵه‌تى و زمانه‌وانى باشيشى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
 
به كورتى كتێبى (أباطيل وأسمار)، كتێبێكى بايه‌خدار و به‌سووده، هه‌موو فێرخوازانى زانست به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان ئه‌توانن لێى به‌هره‌مه‌ند بن.
 
كتێبه‌كه له بنچينه‌دا كۆمه‌ڵه وتارێكه بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌و، دواتر وه‌كو كتێبێك چاپ كراوه، زۆر ته‌وه‌رى فيكرى و بابه‌تى تايبه‌ت به په‌رده هه‌ڵماڵين له‌سه‌ر پيلانى ناحه‌زانى ئيسلام له ميسر و شوێنه‌كانى تر هه‌ڵده‌ماڵێت، له باسه‌كانى ئه‌و كتێبه:
1- قسه ده‌رباره‌ى مه‌نهه‌ج و ڕێبازى ئيسلام ده‌كات.
2- باسى ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و شێوازه‌كانى دژايه‌تييان بۆ فيكرى ئيسلامى ده‌كات.
3- باس له مێژووى دژايهتى كردنى زمانى عه‌ره‌بى و مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى بانگه‌شه كردن بۆ قسه كردن به شێوه‌زارى عامى ميسرى ده‌كات.
4- باسى به‌شێك له ژياننامه‌ى خۆى ده‌كات.
5- به شێوه‌يه‌كى گشتى باسى دين و پێناسه‌ى دين ده‌كات.
6- به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى زۆر كه‌سايه‌تى ميسرى تێدايه كه بانگه‌شه‌ى دژايه‌تيان له دژى زمانى عه‌ره‌بى ڕاگه‌ياندووه، وه‌كو (لويس عوض) و باس له هه‌ڵوێستى هه‌ندێكى تر‌ى وه‌كو (سلامة موسى وأحمد لطفي السيد و محمد مندور) ده‌كات.
 
كتێبه‌كه چاپێكى كۆنى هه‌يه له لايه‌ن (دار العروبة) چاپ كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌يان كۆنه‌و له بازاڕه‌كاندا نه‌ماوه، چاپێكى تر‌ى هه‌يه كه چاپى (الخانجي) پێ ده‌وترێت و چاپێكى باشه.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك سوودم وه‌رگرتووه، ديارترينيان بابه‌تێكه له (ملتقى اهل الحديث) نووسراوه ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه.
                    
                     
                
                               2018-04-05
                            
                            
                         
                
                               2025-02-02
                            
                            
                        240502035005.jpg) 
                
                               2020-03-18
                            
                            
                         
                
                               2021-10-19
                            
                            
                        240421103407.jpg) 
                
                               2023-02-19
                            
                            
                         
                
                               2018-04-07
                            
                            
                         
                
                               2023-10-28
                            
                            
                         
 
         
                            
                            
                            
                            
                            
                         
        