/نەیارانی سوننەت/
چه‌ند پرسیارێك له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به سوننه‌ت نییه
: 992
2018-04-12
ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به قورئان ببه‌ستیت و باوه‌ڕت به سوننه‌ت نه‌بێت ، زه‌حمه‌ت نه‌بێت:
1- چۆن وبه چی شیوازیك نوێژ ئه‌كه‌یت؟ فه‌رزه‌كان وسونه‌ته‌كان چه‌ند ڕكات بن وچی بڵێین له ركوع وسجود ،وچی له‌به‌ر بكه‌ین ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر به ڕووتی - بۆنموونه- نوێژ بكات له چی سوره‌تێكی قورئاندا هاتووه ئه‌و كاره قه‌ده‌غه بكات، ئه‌ی ڕۆژوو چۆن ئه‌گریت ؟ورده‌كارییه‌كانی ڕۆژوو به چی ئه‌شكێ چی ڕێگه پێدراوه ، ئه‌ی زه‌كات چه‌ند ده‌رئه‌كه‌یت و زه‌كاتی ئاژه‌ڵ وڕووه‌ك و ماڵی بازركانی چۆن ده‌رئه‌كه‌یت ، ئه‌ی حه‌جی ماڵی خوا چۆن ئه‌كه‌یت ، ته‌واف ومانه‌وه له مینا وڕاوهستان له‌عه‌ره‌فه وڕه‌جم كردنی شه‌یتان و قوربانی سه‌ربڕین ....به‌خوا كاكه تازووه ته‌وبه بكه‌یت باشتره دینداری به بێ فه‌رمووده‌كان نه‌ك هه‌ر تام وچێژێكی نییه و بهڵكومهحاڵه ولادانه له ڕێگه‌ی ڕاستی شه‌ریعه‌ت كه هه‌زار ه چوار سه‌د ساڵ زیاتره موسوڵمانان له سه‌ری ئه‌و ڕاسته شه‌قامه ڕێئهكهن و خۆیان خستووه‌ت نێوپاراوترین كاروانی مرۆڤایه‌تی كه به جوانی شكۆداری به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار هه‌نگاو ده‌نێن. به پێی كات وتوانا پرسیاری تریشم لێتان هه‌یه.
إحسان برهان ا‌لدین
20105 -9-3 سلێمانی
2023-11-15
2024-01-28
2021-10-25
2022-07-03
2022-06-27