/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
                
                 
                        
                            زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٦- ثلاثة الأصول
                        
                        
                                     : 819
                                
                                
                                
                                    2018-04-10
                                
                                
                            
                       مهتنێكى گرنگه له بوارى عه‌قيده، به چه‌ند ناونيشانێكى جياواز باسكراوه ، چونكه دانه‌ره‌كه‌ى چه‌ند جاريك له ژيانيدا نووسيوێتى، وه‌كو:«ثلاثة الأصول وأدلتها»، و«الأصول الثلاثة وأدلتها»، و«تلقين أصول العقيدة للعامة»، دانه‌ره‌كه‌ى ناوى (محمد بن عبد الوهاب بن سليمان التميمي) يه، له (العُيَينةِ) له ساڵى 1115ك له دايكبووه‌و، له ساڵى 1206 ك له ته‌مه‌نى نه‌وه‌د و يه‌ك ساڵيدا وه‌فاتى كردووه، خاوه‌نى نووسينێكى زۆره‌و، زرۆێك له زانايانى دواى خۆى شايهتى زانست و ديندارييان بۆ داوه.
ناميلكهكه باس له ناسينى به‌نده‌كان ده‌كات بۆ په‌روه‌ردگارو ئايين وپێغهمبهرهكهيان.
- له بنه‌ماى يهكهمدا باسى له‌وه كردووه كه ته‌نها په‌روه‌ردگار ده‌بێت بپه‌رسترێت، بۆيه پێويسته هه‌موو جۆره عيباده‌ته‌كان ته‌نها ئاڕاسته‌ى خواى گه‌وره بكرێت.
- له بنه‌ماى دووه‌مدا پێناسه‌ى ئيسلامى كردووه‌و فه‌رموويه‌تى: "الإسلام هو الاستسلام لله بالتوحيد، والانقياد له بالطاعة، والخلوص من الشرك وأهله" واته: ئيسلام خۆ ته‌سليم كردنه به يهكتاپهرستى بۆ خواى گه‌وره و، ملكه‌چى بۆ ئه‌نجامدانى به گوێڕايهليكردنى فه‌رمانه‌كانى و، خۆ ڕزگاركردن له شيرك و ئه‌وانه‌ش كه شيرك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها باسى دروشمى يه‌كخوا په‌رستى لا إله إلا الله ى كردووه.
- له بنه‌ماى سێيه‌مدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم چاكه‌يه‌ك نه‌ماوه ئوممه‌ته‌كه‌ى بۆ ڕينوينى نه‌كردبێت، خراپهيهكيش نه‌ماوه ئومه‌ته‌كه‌ى لێ ئاگه‌دار نه‌كردبێته‌وه. باسى يه‌كتا په‌رستى و هه‌رچى خواپيى خۆشه و، باسى شيرك و هه‌رچى خوا پێى ناخۆشى هه‌موو ئه‌و باسانه‌ى بۆ شيكردوونهتهوه.
شێوازى نووسينى ناميلكهكه زۆر ئاسان و ڕوونه ، چونكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى نووسراوه و، به شێوه‌يه‌كى جوان و به بێ ئاڵۆزى به‌ڵگه‌كان ده‌خاته ڕوو.
نووسه‌ر له پێشه‌كييه‌ك وناوه‌ڕۆكى سه‌ره‌كى و خاتيمهيهكدا كۆمهڵيكى پرسى بيروباوهرى ئيسلامى به شێوه‌يه‌كى زانستى و به به‌ڵگه‌ى كيتاب و سوننه‌ت خستووه‌ته ڕوو. هه‌موو موسوڵمانێك پێويستى به خويندنهوهى هه‌يه، سه‌ره‌ڕاى گرنگى و سه‌ره‌تايى پرسه‌كه‌ش زۆر له موسوڵمانان لێى بێ ئاگان.
ئه‌م مه‌تنه زانستييه له لايه‌ن زانايانه‌وه شه‌رحێكى زۆر كراوه ، به كتێب و به وانه‌ى ده‌نگى و هه‌روه‌ها كراوه‌ته هۆنراوه‌و كورتكراوه‌ته‌وه‌و زۆر خزمه‌تى تر‌ى بۆ كراوه. هاوكات له كتێبخانهكانيشدا چاپى زۆرهه‌يه.
                    
                     
                
                               2025-02-13
                            
                            
                         
                
                               2024-03-04
                            
                            
                         
                
                               2023-10-28
                            
                            
                         
                
                               2024-04-18
                            
                            
                         
                
                               2024-12-18
                            
                            
                         
                
                               2024-04-14
                            
                            
                         
                
                               2025-01-31
                            
                            
                         
 
         
                            
                            
                            
                            
                            
                         
        