ئه‌لوه‌داع و خواحافیزی له ڕه‌مه‌زان ناپه‌سه‌ند و بیدعه‌یه!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ميوانێكى خۆشه‌ويستى سه‌ردانى بكات و بڵێت: به نيازم ده ڕۆژ له ماڵتان بمێنمه‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵ پاش تێپه‌ڕبوونى پێنج ڕۆژ له ماوه‌كه هه‌موو ڕۆژێك پێى بڵێت خوا حافيزت بێت و خوات له‌گه‌ڵ ئه‌ى ميوانى خۆشه‌ويست،ئايا ئه‌و كاره‌ى له ڕووى عاده‌ت و داب و نهريتهوه كارێكى جوان و په‌سه‌نده؟
ئه‌لوه‌داع و خواحافيزى كردن له مانگى ره‌مه‌زان له لای هه‌ندێكه‌وه له دواى پانزه‌ى ئه‌و مانگه، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه بيدعه‌يه‌كى بێ بنه‌مايه، جۆرێكيشه له بێ ماريفهتى و بێ سهليقهيى، ئه‌و ميوانه خۆشه‌ويسته هێشتا پانزه ڕۆژ كاتى مانه‌وه‌ى ماوه ، كه‌چى خاوه‌ن ماڵ خواحافيزى و ماڵئاوايى لێ ئه‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ى په‌له‌ى ڕۆيشتنى بێت، با لاى خۆى مهيهستى ده‌ربڕينى خۆشه‌ويستيش بێت بۆ ئه‌و ميوانه.
إحسان برهان الدين
16 رمضان 1438
#بيدعه‌كانى_ڕه‌مه‌زان:4
بيدعه‌كانى ته‌راويح
1- جاڕدان بۆ نوێژى ته‌راويح، يان كهسيك به ده‌نگى به‌رز بڵێت ڕه‌حمه‌تى خواتان لێبێت هه‌ڵسن بۆ نوێژى ته‌راويح و قسه‌ى له‌و جۆره بيدعهيه و هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر نييه و زانا هاوچه‌رخه‌كانى وه‌كو أبو اسحق الحوينى و زاناى تر باسى ئه‌و مهسهلهيان كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى لاى خۆمان مامۆستايان پێش ته‌راويح پێى هه‌ڵده‌ستن كه داوا له موسوڵمانان ده‌كه‌ن نيه‌تى ڕۆژووى سبه‌ينێ بهێنن هيچ بنه‌مايه‌كى له كرده‌وه‌ى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا نييهوهاوكات تێكدانيشه بۆ چه‌مكى نيه‌ت كه ئه‌و كه‌سه له هاتنى بۆ نوێژى عيشا و ته‌راويح و نيازى دڵى بۆ هه‌ڵسان بۆ پارىشێوو پارشێوكردنى هه‌موو ئه‌وانه خۆى له خۆي‌دا نيشانه‌و به‌ڵگه‌ى نيهتهێنانن.
2- په‌له‌كردن له نوێژى ته‌راويح: نابێت نوێژى ته‌راويح به خێراييه‌كى وا ئه‌نجام بدرێت كه خشوع ى تێدا نه‌مێنيت و وه‌كو ئه‌وه‌ى له كۆڵه‌وه بكرێت، عائشة ڕه‌زاى خواى لێبێت له رسول الله صلى الله عليه وسلم ده‌گێرێته‌وه كه نه له ڕه‌مه‌زان و نه له غه‌يرى ڕه‌مه‌زان له شه‌و نوێژدا له يانزه ڕكات زياتر نوێژى نه‌ده‌كرد ، چوار ڕكاتى ده‌كرد ئيتر مه‌پرسه له جوانى و له درێژييان، چوارڕكاتى تر‌ى ده‌كرد مه‌پرسه له جوانى و له درێژييان، ئينجاسێ ڕكاتى تر‌ى ئه‌كرد:(ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزيد في رمضان ولا غيره على إحدى عشرة ركعة يصلي أربعاً فلا تسل عن حسنهن وطولهن ثم يصلي أربعاً فلا تسل عن حسنهن وطولهن ثم يصلي ثلاثاً).
3- بهرزنهكردنهوهى ده‌نگ به گريان: كارێكى باش نييه بۆ پێش نوێژ و ئه‌وانه‌ش كه له دوايه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن، ده‌نگيان له كاتى نوێژدا به گريان به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو باشتره تاكو بتوانێت هه‌ر جۆره گريان و كاريگهربوونێكى به خويندنهوهى قورئان بشارێته‌وه.
له چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌نگێكى لێوهبيستراوه له كاتى نوێژدا وه‌كو ده‌نگى كوڵێنهر كاتێك له‌سه‌ر ئاگر ده‌بێت، واته به هێواشى: له عبد الله بن الشخير ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى: أتيت النبي صلى الله عليه وسلم وهو يصلي ولصدره أزيز كأزيز المرجل، يعني يبكي. [أخرجه أبو داود، وقوى إسناده الحافظ في الفتح 2/42]. هه‌روه‌ها عبد الله بن شداد فه‌رموويه‌تى: سمعت نشيج عمر وأنا في آخر الصفوف يقرأ: إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ [ذكره البخاري تعليقاً- الفتح 2/241].
4- بايه‌خ نه‌دانى هه‌ندێ له نوێژخوێنان به نوێژى ته‌راويح و خۆ دواخستنيان تاكو پێشنوێژ ده‌ڕواته ڕكوع و ئينجا ده‌چێته ناو نوێژه‌كه‌وه و فاتيحهكه ناخوێنن، يان چه‌ند ڕكاتێكى له گه‌ڵ پێشنوێژدا ده‌كات و ئه‌وه‌كانى خۆى ده‌يكات، رسول الله صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى : «من قام مع الإمام حتى ينصرف كتب له قيام ليلة» [صحيح رواه أهل السنن].واته: هه‌ركێ نوێژى ته‌راويح له‌گه‌ل پێشنوێژدا ئه‌نجام بدات تا لێيى دهبيتهوه شه‌و نوێژى شه‌وێكى بۆ ده‌نووسرێت.
5- ئه‌و وێردانهى له دواى ته‌واو بوونى چوار ڕكات له نوێژى ته‌راويح ده‌كرێت هه‌مووى بيدعهيه و هيچى جێ‌گير نه‌بووه‌و پيويست ناكات.
5- درێژكردنه‌وه‌ى زۆر بۆ دوعاى قنوت گونجاو نييه له‌گه‌ڵ سوننه‌ت و باشتره له‌و دوعايانهى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هاتووه زياتردهرنهچێت، بۆ نمونه: اللهم اهدنا فيمن هديت....يان «اللهم إنا نستعينك ونستغفرك، ولا نكفرك ونؤمن بك، ونخلع من يفجرك، اللهم إياك نعبد، ولك نصلي ونسجد، وإليك نسعى ونحفد، نرجو رحمتك، ونخشى عذابك، إن عذابك الجد بالكفار ملحق، اللهم عذب كفرة أهل الكتاب، الذي يصدون عن سبيلك، ويكذبون رسلك، ويقاتلون أولياءك». يان «اللهم اغفر للمؤمنين والمؤمنات، والمسلمين والمسلمات، وأصلح ذات بينهم، وألف بين قلوبهم، واجعل في قلوبهم الإيمان والحكمة، وثبتهم على ملة رسولك صلى الله عليه وسلم ،وأوزعهم أن يوفوا بعهدك الذي عاهدتهم عليه، وانصرهم على عدوك وعدوهم إله الحق، واجعلنا منهم».
6- خيلافيك له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌يه ئايا خه‌تم كردنى قورئان له نوێژى تهراويحدا بيدعهيه يان نا ، من پێم باش نييه له‌و مه‌سه‌له قسه بكه‌م چونكه ئه‌هلى عيلم متفق نين له‌و باره‌وه ، بۆيه موسوڵمان له هه‌ر مزگه‌وتيك نوێژى كرد له‌گه‌ل ئه‌واندا بيت و بهجييان نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له باشتره. شايانى باسه له زانا گه‌وره‌كان پيشهوا ئه‌حمه‌د به بيدعه‌ى نهزانيوهو له زانا هاوچه‌رخه‌كان ابن عثيمين و بكر أبو زيد ته‌واوكردنى قورئانيان له ته‌راويح دا به بيدعه زانيوه.
7- هه‌ڵه‌يه نوێژخوێن پێش ته‌واو بوونى سێ ڕكاتهكهى وتر پێشنوێژ به جێبهێڵێت و خۆى له‌ماڵه‌وه بيكات يان دره‌نگێك شه‌و بيكات، به‌ڵكو سوننه‌ت وايه وترهكهش له گه‌ل ئيمام بكات بۆ ئه‌وه‌ى خيرى نوێژه‌كانى به‌ته‌واوى ده‌ست بكه‌وێت.
8- موحازه‌ره‌و وانه‌ى كورت له دواى ته‌وو بوونى چوار ڕكات يان هه‌شت ڕكات ئه‌وه هيچ بنه‌مايه‌كى له سوننه‌تدا نييه، به‌ڵكو ته‌راويح هه‌مووى پێكه‌وه ئه‌كرێت و ئه‌گه‌ر ده‌رس و موحازهرهيهك هه‌بێت ده‌كرێت بخرێته دواى وترهكه.
إحسان برهان الدين
20- شعبان -1438
2017-5-16 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_ڕه‌مه‌زان:3
دواخستنى به‌ربانگ كردن
هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له مزگه‌وته‌كانه‌وه پێش (دخول الوقت )ى راسته‌قينه بانگ ده‌ردرێت و، به ناوى احتياط كردن سهرپيچى سوننه‌ت ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه له بانگى مه‌غريبيشدا به پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌وه كه پێويسته زوو بانگ بدرێت و له پاش خۆرئاوابوون دوا نه‌خرێت، ده‌بينين ديسان به ناوى (احتياط) ه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌وان له خاوه‌ن ماڵ دڵسوزتر بن، يان له خاوه‌ن شهرعهكه باشترى لێ بزانن، بۆ ماوه‌ى چه‌ند خهلهكێك كه‌متر نييه له پێنج خولهك بانگى ئێواره دواده‌خرێت، كه ئه‌مه‌ش خيلافى سوننه‌ته و بيدعه‌يه‌كى زيان به‌خشه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر ) متفق عليه. واته: خه‌ڵكى له خێروچاكهدا ده‌مێننه‌وه تا وه‌كو په‌له بكه‌ن له به‌ربانگ كردنيان .
ئينجا وه‌كو الشوكانى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى، فهرموودهكانى خێرا ڕۆژوو شكاندن و دواخستنى پارشێو صحيح و متواترن وئوممه‌ت ئيشى پێيانكردووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌و كاته‌ى ئيتر ڕۆژووان ده‌توانن رۆژوو بشكێنن، زانايان پێوهرێكيان داناوه ئه‌ويش بريتييه له ديارنه‌مانى بازنه‌ى خۆر به ته‌واوى و ئيتر سووراييهكهى دواى ئاوابوونى كه دهمينيت هيچ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه ڕۆژوو بشكێن، بۆ نمونه پرسياريان له‌و باره‌وه له ابن تيمية كردووه ڕه‌حمه‌تى خواى لێبيت فه‌رموويه‌تى:
( إذا غاب جميع القرص أفطر الصائم، ولا عبرة بالحمرة الشديدة الباقية في الأفق).واته: ئه‌گه‌ر خۆر به‌ته‌واوى له ئاسۆدا ديار نه‌ما ئيتر ڕۆژووان ڕۆژوو ده‌شكێنێت به‌ده‌ر له‌و سووراييهى دواى ئاوابوونى خۆر كه دهێبێتهوه.
پێشتريش وته‌كه‌ى پێشه‌وا ابن حجر مان له " فتح الباري "(4/199) باس كرد كه فه‌رموويه‌تى ئه‌و دواخستنه بۆ احتياط بيدعهيهى و درووست نييه بكرێت كه فه‌رموويه‌تى:
" من البدع المنكرة ما حدث في هذا الزّمان من إيقاع الأذان الثّاني قبل الفجر بنحو ثلث ساعة في رمضان ... زعماً ممّا أحدثه أنّه للاحتياط في العبادة ... وقد جرّهم ذلك إلى أن صاروا لا يؤذّنون إلاّ بعد الغروب بدرجة لتمكين الوقت - زعموا - فأخّروا الفطر، وعجّلوا السّحور، وخالفـوا السـنّـة، فلذلك قـلّ عـنـهم الخـير، وكثـر فيهم الشـرّ، والله المستعان "اهـ.
به كورتى ئه‌و چه‌ند ده‌قه‌ى دواى ئاوابوونى خۆر كه بانگى مه‌غريب دوا ده‌خرێت له ڕه‌مه‌زان كارێكى ناشهرعييهو خيلافى سوننه‌ته و خێر لهوهدايه له گه‌ڵ ئاوابوونى خۆر يهكسهر ڕۆژووان ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنيت و هه‌مووو خێرێك له شوێنكه‌وتنى سوننهتدايهو هه‌موو خراپييهكيش له بيدعه‌و تهرككردنى سوننه‌تدايه.
إحسان برهان الدين
20- شعبان -1438
2017-5-16 سلێمانى
#بيدعه‌كانى_ڕه‌مه‌زان:2
نيه‌ت هێنان به ده‌نگى بيستراو
يه‌كێكى تر له‌و بيدعانه‌ى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌وه‌يه، موسوڵمانان به ده‌نگى به‌رو بيستراو، نيه‌تى به‌ڕۆژوو بوون بۆ ڕۆژه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌هێنن، ئه‌مه‌ش هيچ بنه‌مايه‌كى شه‌رعى نييهو كارێكى نادرووسته، نيه‌ت جێگاى له دڵى مرۆڤهكاندايه نه‌ك زمانيان و، ئه‌وه‌نده به‌سه كه له دڵدا نياز جێ‌گير بكه‌يت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سبه‌ى به‌ڕۆژوو ده‌بيت، بێ ئه‌وه‌ى به زمانت نوتقى بكه‌يت.
ڕاسته ڕۆژوو پيويستى به نيه‌ته و به بێ نيه‌ت ڕۆژوو درووست نييه، وه‌كو پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى . . . الخ الحديث ) . رواه البخاري (1) ومسلم (1907) .
هه‌روه‌ها نيهتيش پێويسته له شه‌ودا بێت پێش بانگى به‌يانى، وه‌كو له فه‌رمووده‌ى صحيح دا هاتووه: ( مَنْ لَمْ يُجْمِعْ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ ) رواه الترمذي (730) ولفظ النسائي (2334).
به‌ڵام نيه‌ت كارێكه په‌يوه‌سته به دڵه‌وه نه‌ك به زمان، بۆيه ئه‌گه‌ر له دڵتدا بڕيارى ئه‌وه‌ت دا سبه‌ى به‌ڕۆژوو بيت نيه‌تت هێناوه، پێويستيش ناكات و بيدعهشه بڵێيت: نيهتمه سبه‌ينێ به ڕۆژوو ده‌بم و قسه‌ى له‌و جۆره.
وه‌كو له فه‌توايه‌كى اللجنة الدائمةى گه‌وره زاناياندا به ژماره (10/246) هاتووه كه نيه‌ت به‌بڕيارى دڵ ده‌بێت، پيويستيشه هه‌موو شه‌وێك ڕۆژووان نيازى ئه‌وه‌ى له دڵدا بچه‌سپێت كه سبه‌ى به‌ڕۆژوو ده‌بيت.(تكون النية بالعزم على الصيام ، ولا بد من تبييت نية صيام رمضان ليلاً كل ليلة ).
شايانى باسه له هه‌ندێك له مه‌زهه‌به‌كاندا ئه‌وه باسكراوه كه نيه‌ت جگه له نيازى دڵ، به نوتقى زمانيش بێت باشتره، به‌ڵام ئه‌و قسه به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر نييه له شه‌رعى خواى گه‌وره..والله أعلم.
إحسان برهان الدين
19- شعبان-1438
2017-5-15 السليماية
#بيدعه‌كانى_ڕه‌مه‌زان:1 پێشخستى كاتى إمساك يه‌كێك له‌و بيدعه‌و كارانه‌ى كه بنه‌مايه‌كى شهرعييان له ڕه‌مه‌زاندا نييه و ئه‌نجام ئه‌درێن، ئه‌وه‌يه ماوه‌يه‌كى دياريكراو كه له ده خولهك كه‌متر نييه له ڕووى احتياط ه‌وه ده‌خرێته پێش كاتى إمساك، ئه‌وه‌شى جێگاى نيگه‌رانييه ئه‌و كاته خراوه‌ته نێو تهقويمهكانهوهو كاتێك بانگده‌ر بانگ ده‌دات، هێشتا كاتى پارشێو ته‌او نه‌بووه‌و الفجر الصادق ده‌رنه‌چووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕاستيه بۆ خه‌ڵكى به ئه‌زموون و شارهزايش ده‌ركه‌وتووه كه كاتێك بانگ ده‌درێت و خه‌ڵكى ده‌ست له نانخواردنى پارشێو هه‌ڵده‌گرن، هێشتا كاتى شه‌رعى ماوه‌و ئه‌وه ئيحتياتێكى ناشه‌رعييه و به‌ربه‌ستێكى بێ به‌ڵگه‌يه بۆ پارشێوى موسوڵمانان داده‌نرێت، خۆزگه ئه‌و مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر ئه‌كرا و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه بنه‌مايه‌كى شهرعييان نييه لاده‌بران. خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: "وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ" [البقرة : 187] مه‌نع كردنى موسوڵمانان له پارشێوكردن پێش ئه‌وه‌ى سپێده‌ى ڕاسته‌قينه ده‌ربچێت كارێكى نادرووسته‌و جائيز نييه. ئينجا پێغه‌مبه‌ر صلى لله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: "إنّ بلالاً يؤذن بليل، فكلوا واشربوا حتى تسمعوا أذان ابن أم مكتوم، فإنه لا يؤذن حتى يطلع الفجر" ,واته: بيلال زوو بانگ ده‌دات و هێشتا دونيار تاريكه، بۆيه بخۆن و بخۆنه‌وه(پارشێو بكه‌ن) تاكو بانگه‌كه‌ى ابن أم مكتوم دهبيسن، چونكه ئه‌و تا فه‌جر ده‌رنه‌كه‌وێت بانگ نادات. ئينجا ئه‌و زوو بانگدانه كێشه‌يه‌كى تر به دواى خويدا ڕاده‌كێشێت ئه‌ويش ئه‌وه‌يه نوێژ نه‌بووه ئه‌و كاته وههندي له موسوڵمانان نوێژ ده‌كه‌ن به پێى ئه‌و بانگه، واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك يهكسهر له دواى بانگى به‌يانى نوێژ بكات نوێژه‌كه‌ى درووست نييه چونكه مه‌رجى دخول الوقت درووست نه‌بووه. داواكارم له مامۆستايان خه‌مێكى ئه‌م كێشه بخۆن و چاره‌سه‌رێكى بۆ دابنه‌ن. إحسان برهان الدين 18- شعبان-1438 2017-5-14 السليماية