/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
                
                 
                        
                            زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٧- إهدنا الصراط المستقیم
                        
                        
                        
                        
                        
                                     : 1029
                                
                                
                                
                                    2018-04-17
                                
                                
                            
                        به‌شی حه‌وته‌م : إهدنا الصراط المستقیم
له‌م ئایه‌ته‌دا له سوڕه‌تی الفاتحة چه‌ند ڕاوه‌ستانێكمان ده‌بێت :
1- ته‌حقیقی ده‌ربڕینی هه‌مزه‌كه زۆر گرنگه له مه‌خره‌جی خۆیه‌وه بێت و له گه‌ڵ پیتی ها تێكه‌ڵ نه‌كرێت چونكه مه‌خره‌كانیان زۆر نزیكن لی یه‌كتره‌وه ، هه‌یه وه‌كو(ایدنا) یان (یهدنا) ده‌یخوێنێته‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی جليپێی ده‌وترێت ، ئینجا كه‌سه‌ره‌ی داله‌كه پێویسته به جوانی بخووونرێتهوه واته اختلاس نه‌كرێت .
2- له نونی إهدنا ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر صادی الصراط به‌م شێوه (إهدنصراط) چونكه‌ی هه‌مزه‌كه‌ی هه‌مزه‌ی وصل ه و لامه‌كه‌شی شه‌مسیه ناخوێنرێته‌وه ، خوێنه‌ران به‌هه‌ڵه صادهكه ده‌كه‌نه سین واته: السراط یان ده‌یكه‌نه السرات ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه..پیتی ڕا له الصراط مفخم ه پێویسته به‌قه‌ڵه‌وی بخوێنرێته‌وه ، ئه‌لیفه‌كه‌شی مه‌ددێكی طبیعي تێدایه نابێت له دوو حه‌ره‌كه زیاتر درێژ بكرێته‌وه ، زۆر له خوێنه‌ران ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆ زیاتر له دوو حه‌ره‌كه، ئینجا پیتی ط به به‌رزی و گه‌وره‌یی ده‌ركرێت و نه‌كرێته پیتی ت .
3- المستقیم: سه‌ره‌تا ته‌حقیقی هه‌مزه‌كه ئه‌وه زۆر گرنگه ، ئینجا لامهكه قه‌مه‌ریه و به جوانی و سیفه‌تی مامناوه‌ندییه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه چونكه یه‌كێكه له پیته‌كانی (لن عمر) ، ئینجا پێویسته گرنگی بده‌ینه بۆری سه‌ر میمهكه ، ئینجا سیفه‌تی الصفیر لی سینه‌كه له بیر نه‌كه‌ین ئه‌وه زۆر گرنگه ، له‌وه‌ش وریا ئه‌بین پیتی ت بگۆڕین بۆ پیتی ط واته نه‌بێته (المسطقیم) ، پیتی قاف یه‌كێكه له‌پیته‌كانی الاستعلاء واته:پیتهبهرزهكان به‌ڵام لێره كه‌سره‌ی هه‌یه و نزمترین پله‌كانی به‌رزیدایه ،به‌ڵام هه‌ربه‌رزه بۆیهكاریگهری ده‌خاته‌سه‌ر پیته‌كانی پێش خۆی ووه‌كو وتم جاری واهه‌یه خوێنه‌ر به (المصطقیم) ده‌یخوێنێته‌وه.والحمد لله رب العالمبن.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له‌قیرائاتی عه‌شره
2015-10-22سلێمانی
                    
                     
                
                               2024-01-28
                            
                            
                         
                
                               2023-10-28
                            
                            
                         
                240505064605.jpg) 
                
                               2018-06-18
                            
                            
                         
                
                               2023-10-28
                            
                            
                         
                
                               2022-05-29
                            
                            
                         
 
         
                            
                            
                            
                            
                            
                         
                240422040110.jpg) 
                 
        