العربیة
/ بیروباوەڕ/
واجبە هەموو موسوڵمانێك بیانزانێت وكاریان پێ بكات
: 49
2026-07-30

واجبە هەموو موسوڵمانێك بیانزانێت وكاریان پێ بكات

يەكەم: الله تعالی درووستی كردووە وڕزق و ڕۆزیتی داوە و هەروا بەبێ بەرنامە لەم ژیانەدا بەجێی نەهێشتوویت خۆت چیت پێ باش بێت ئەوە بكەیت، بەڵكو پێغەمبەرێكی بۆ ڕەوانە كردوویت، هەركێ گوێڕایەڵی ببێت وبەحوكم وشەریعەتەكەی ئەو ڕازی بێت دەچێتە بەهەشت و هەركێ لە فەرمان و شەرعەكەی لابدات و یاخی ببێت دەچێتە دۆزەخ.

دووەم: الله تعالی بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابێت لە عیبادەت كردنیدا شەریكی بۆ قەرار بدرێت، ئیتر ئەو شەریكە با پێغەمبەرێكی ڕەوانەكراو یان مەلائیكەتێكی پایەداریش بێت.

سێیەم : هەركێ تەوحیدی بۆ رب العالمین ئەنجامدا و گوێڕایەڵی بۆ رسول الله صلی الله علیه و سلم ڕاگەیاند، ئیتر بۆی نییە مەیل وخۆشەویستی بۆ دوژمنانی الله و پیغەمبەرەكەی هەبێت، ئەگەر ئەو نەیارانە نزیكترین كەسیش بن لەخۆیەوە،